بە دیمەن

فیستیڤاڵی هونەری و ئەدەبی ژنان: چاندنی گوڵ بونیاتنانی ژیانێکی نوێیە

کەمئەندامان بە گوڵ و دار بەشداری فیستیڤاڵی هونەری و ئەدەبی ژنان بوون. گەنجی ١٤ ساڵ و کەمئەندام، ڕەحمە ئەل حسێن ئاماژەی بەوەدا چاندنی گوڵ بۆ بونیاتنانی ژیانێكی نوێیە.

ڕێکخراوی نودەم بۆ پەروەردەکردنی کەسانی کەمئەندام بەشداری ١٠هەمین فیستڤاڵی هونەری و ئەدەبی ژنان سەردانی شاری قامیشلۆیان کرد. لە فیستیڤاڵەکەدا بە دەستی کەسانی کەمئەندام گوڵ چێندرا و وەک بەشێک لە فیستیڤاڵەکە پێشکەش کرا.

لەم چوارچێوەیەدا یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی نودەم داڤین مەحمود و گەنجی ١٤ ساڵی کەمئەندام ڕەحمە ئەل حسێن بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد و دڵخۆشی خۆیان لە بەشداربوون لە فیستیڤاڵەکە دەربڕی.

'بە چاندن گوڵ دەتوانین هەستی کەمئەندامان پەرە پێبدەین'

داڤین مەحمود لە سەرەتایی قسەکانییدا گوتی: "وەک ڕێکخراوی نودەم بەو گوڵانەی بە دەستی کەمئەندامان چێندران بەشداربووین. کاتێک بەشداری ئەم فیستڤاڵە بووین بۆ ئەوە هەموو کەسێک بزانێت کەمئەندامان دەتوانن  تێکۆشانی زۆرجیاواز ئەنجام بدەن و ئەم فیستیڤاڵە بۆ ئێمەی کەمئەندامان بوو بە هەنگاوێک کە کۆمەڵگا بە هێزتر بکەین."

'ئامانج ئەوە بوو کەمئەندامان پێشبکەون'

داڤین مەحمود لە بەردەوامی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا ئەو گوڵانەی بە دەستی منداڵانی کەمئەندامان چێندران بە خۆشحاڵییەوە لە فیستڤاڵەکەدا پێشکەش کرا و گوتی: "لەم فیستڤاڵەدا دوو هەڤاڵی کەمئەندامم بەشداربوون و گوڵەکانی خۆیان پێشکەش بە گەل کرد. هیوادارین ئەو کەسانەی لە پێشکەوتندا خۆیان بە لاوازی دەبینن، پێشبکەون و هیچ شتێک لە بەرانبەر خۆشەویستییان لە ژیاندا ئاستەنگی دروست نەکات."

'بۆمن چاندنی گوڵ بونیاتنانی ژیانێکی نوێیە'

هەروەها منداڵێکی کەمئەندام بە ناوی ڕەحمە ئەل حوسێن لەگەڵ گوڵەکانی کە چەندین کاتژمێر ئاوی دابوو، بۆ ئەوەی گەشەبن و ژیان بڕازێننەوە قسەمان کرد و بەمجۆرە هەستی خۆی دەربڕی: "بە پەروەردەی ڕێکخراوی نودەم زۆر دڵخۆشم، چونکە بە چاندنی دار و گوڵ زۆر دڵخۆش دەبم. بۆمن چاندنی گوڵ بونیاتنانی ژیانێکی نوێیە. هەروەها بە پشتگیری مامۆستاکانمان لە ڕێکخراوی نودەم بەشداری ئەم فیستیڤاڵە بووین."

لە کۆتایی قسەکانییدا ڕەحمە ئەل حوسێن گوتی: "هیوادارم ئەو کەسانەی ئەم گوڵانە وەردەگرن وەک ئێمە گوێیان لێ بگرن. چونکە گوڵیش زیندووە و ناتوانین بیبڕین. بە تایبەتی وەک ژنان خۆشەویستییەکی زۆرمان بۆ گوڵ هەیە."