دەم پارتی جەژنی پاسکالیای پیرۆز کرد

دەم پارتی ڕایگەیاند: "جەژنی پاسکالیا سیمبولی هیوا و لە دایکبوونەوە، پیرۆز بێت."

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) جەژنی پاسکالیای پیرۆز کرد.

دەم پارتی لە ڕاگەیاندراوێکی دا لەسەر میدیای دیجیتاڵی رایگەیاند: "جەژنی پاسکالیا کە سیمبولی هیوا و لە دایکبوونەوەیە، پیرۆز بێت، بە دڵەوە باوەڕمان وایە لەسەر ئەم خاکە دێرینەدا گەل و باوەڕییەکان لە هەلومەرجی یەکساندا، پێکەوە و بە ئازادی زمان، کەلتوور و شوناسی خۆیانەوە دەژین و بۆ ئەمەش تێدەکۆشین. هیوادارین بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ هەموو گەل و باوەڕییەکان ببێتە دەستپێکێکی نوێ و دەرگای ئاشتی، دادپەروەری و ئازادی بکاتەوە."