لە چەمچەماڵ پێنجەمین فیستیڤاڵی 'فیلمی جینۆساید' کۆتای هات
لە شارۆچکەی چەمچەماڵی باشووی کوردستان 'پێنجەمین فیستیڤاڵی فیلمی جینۆساید' کە پرۆژەیەکی سینەمایی بوو بۆ دەرخستنی جینۆساید و کۆمەڵکووژییەکانی سەر گەلی کورد لە ڕێگەی سینەماوە، کۆتای هات.
لە شارۆچکەی چەمچەماڵی باشووی کوردستان 'پێنجەمین فیستیڤاڵی فیلمی جینۆساید' کە پرۆژەیەکی سینەمایی بوو بۆ دەرخستنی جینۆساید و کۆمەڵکووژییەکانی سەر گەلی کورد لە ڕێگەی سینەماوە، کۆتای هات.
ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان، کۆتایی بە کارەکانی پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی جینۆساید هات و باشترین فیلمەکان خەڵات کران. فیلمە خەڵاتکراوان لەسەر ئاستی باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان بوون.
لە سەرەتای مەڕاسیمەکەدا، ڕەمەک ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: "بەناوی ئیدارە و سەرجەم بەڕێوبەرانی فەرمانگەکانەوە سوپاسی تەواوی ئەو کەسانە دەکەین، کە هاوکاربوون لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە."
لە ساڵانی داهاتوودا فیستیڤاڵەکە بەردەوام دەبێت
پاشان هابیل حاجی ئەحمەد سەرپەرشتیاری مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ، وتاری لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی پێشکەش کرد و وتی: "سوپاس بۆ هەموو ئەوکەسانەی کە هاوکار بوون، لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنین فێستیڤاڵی فیلمی جینۆساید بەردەوام دەبێت لە ساڵانی داهاتوودا، لە ئێستاوە دەتوانن، فیلمەکانیان ئاڕاستە بکەن بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی ساڵی داهاتوو."
پاشان خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەشی ئەو کەس و لایەنانە کرا، کە هاوکاری بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکەیان کردبوو.
خەڵاتکردنی باشترین فیلمەکان
لە کۆتاییدا مەڕاسیمی بەخشینی خەڵات ئەنجام درا و بۆ فیلمی دۆکیۆمێنتاری خەڵاتی یەکەم بەخشرا بە فیلمی دۆکیۆمێنتاری "دارتاش" لە شاری مەریوانەوە، خەڵاتی دووەم بەخشرا بە فیلمی "دۆزەخ" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، هەروەها خەڵاتی یەکەمی کورتە فیلم بەخشرایە "داهۆڵەکانیش دەمرن" و خەڵاتی دووەمیش دار بە فیلمی "ڕووەکەکانیش شنەبادەکەن"، خەڵاتی سێیەمیش بەخشرا بە "دواین دیدار" لە شاری سلێمانی، خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەریش بەخشرا بە فیلمی "ژینوار" لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە.