لەگەڵ جەڵتە لێدانیشدا زیندانییەکی نەخۆش بە کەلەپچەکراوی چارەسەری بۆ دەکرێت

محمەد ئەمین چامی تەمەن ٧٣ ساڵ کە لە زیندانی قوبینێی ئێلح جەڵتە لێیدا، بە کەلەپچەکراوییەوە چارەسەری بۆ دەکرێت.

زیندانی نەخۆش محمد ئەمین چام

زیندانی نەخۆش محمەد ئەمین چامی تەمەن ٧٣ ساڵ کە لە زیندانی قوبینێی ئێلح جەڵتە لێیداوە و لە لیستی زیندانییە نەخۆشەییە قورسەکانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)دایە، لە ١٦ی نیسان لە زیندانە جەڵتە لێیدا.

هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی بەردەوامە

محەمەد ئەمین چام کە چارەسەرکردنی لە نەخۆشخانەی توێژینەوە و فێرکاری ئێلح بەردەوامە، دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە و بەو دۆخەشەوە بە کەلەپچەکراوی لە ژێر چاودێری پۆلیسی بەندینخانەدا چارەسەر دەکرێت.