بە کۆمەڵ سەردانی پرسەی گەریلاکانی هەپەگە کرا

دانیشتوانی ئامەد بە کۆمەڵ سەردانی پرسەی هەردوو شەهیدی گەریلا سەعید یوسف ئوچووکان و یەعقوب دالایان کرد کە لەگەڕەکی فیسکایەی ناوچەی یەنیشیری ئامەدا دانراوە.

پرسەی شەهیدانی گەریلا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ١٨ی نیساندا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ئەندامانی گەریلایان هەریەک لە؛ سەعید یوسف ئوچووکان (حەقی ئامەد)، یەعقوب دالا (ڕێبەر لجە) و عەبدولقادر موسلوم (زنار ڕاپەڕین) لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.

بنەماڵەی شەهید حەقی ئامەد و ڕیبەر لجە لە مزگەوتی فەریدکۆشکێی گەرەکی فیسکایەی ناوچەی یەنیشیری ئامەد پرسەیان بۆ ڕۆڵەکانیان دا. بەمەبەستی سەرەخۆشیکردن دانیشتوانی ناوچەکە و بەشێکی زۆر لە ئەندام و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە کۆمەڵ سەردانی پرسەکەیان کرد.

'گەلی کورد هەمیشە ئاشتی ویستووە'

لە پرسەکەدا بەشداربووان بە خولەکێک ڕێزلێنان پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بۆ گەلی کورد و بنەماڵەی هێژای شەهیدان دەربڕی، دواتر هاوسەرۆکی مەبیا-دەر محەمەد ئەمین کلچ قسەیکرد و گوتی: "هیچ وشەیەک لە ئاست ڕەنج و تێکۆشانی شەهیداندا نییە، شەهیدان گیانی خۆیان بۆ دۆزی ئازادی گەل و وڵات بەخشی. پێویستە بەردەوامبین لەسەر ئامانجی شەهیدانمان، تەڤگەری ئازادی هیچ کاتێک شەڕی نەویستووە، بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەرخەری ئەم ڕاستییە. گەلی کورد هەمیشە بۆ ئاشتی ئامادەیە."

دوای تەواوبوونی قسەکان درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە، پرسەکە بە سەردانیکردن بەردەوام بوو.