لە گوندیی هاوار پێکهاتەی کاکەییەکان مەراسیمی ماستی قەڵاتێ‌یان پیرۆز کرد
له‌ژێر ناوى "به‌خشین كولتوورمانه" له گوندى هاوار لەلایەن كاكه‌كه‌ییه‌كانەوە مەراسیمی کولتووری ماستی قەڵاتێ بەرز ڕاگیرا.
له‌ژێر ناوى "به‌خشین كولتوورمانه" له گوندى هاوار لەلایەن كاكه‌كه‌ییه‌كانەوە مەراسیمی کولتووری ماستی قەڵاتێ بەرز ڕاگیرا.
مەراسیمی 'ماستی قەڵاتێ' یەکێکە لە مەراسیمە کولتوورەییە کۆمەڵایەتییە ئاینییە دێرینەکانی پێکهاتەی کاکەییەکان، هەموو ساڵێک وەک بۆنەیەکی کولتووری لە لایەن کاکەییەکانەوە لە گوندی هاوار لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە پیرۆز دەکرێت.
مه‌راسیمى ماستى قه‌ڵاتێ له‌ژێر ناوى "به‌خشین كولتوورمانه" کە پێنجەمین جارە ئەنجام دەدرێت، له‌لایه‌ن ڕێكخراوى شنروێى كاكه‌یی به هاوكارى ئه‌نجوومه‌نى گونده‌كانى هاوار، هاواره كۆن و ده‌ره‌توێ به چه‌ند چالاكییه‌كى جۆراو جۆر بەرز ڕاگیرا.
ئامانجی مەراسیمەکە کە بۆنەیەکی ئاینی کۆمەڵایەتییە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە و کاکەییەکان تێێدا جەخت لەسەر کولتووری بەخشینی خۆیان دەکەنەوە، هەر لە مەراسیمەکەدا چالاکی هونەری بە تەمبوور ژەنین، خوان ئامادەکردن ئەنجام دەدرێت.
لە چوارچێوەی مەراسیمەکەدا، ئه‌و هاوڵاتییە كاكه‌ییانه‌ى ئاژه‌ڵداربوون، به‌رهه‌مى ماست و شیره‌مه‌نیان هه‌بووه، به‌خشیوییانه به‌و كه‌سانه‌ى خاوه‌نى هیچ ئاژه‌ڵێك نه‌بوون، له‌و كاته به‌دواوه ئه‌م كه‌لتوورى به‌خشینه تاوه‌كوو ئه‌مڕۆ لاى كاكه‌ییه‌كان زیندوو ده‌كرێته‌وه به‌رده‌وامى پێده‌درێت.