حکومەتی ئەڵمانیا فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕی بە تورکیا ڕاگرت
ڕۆژنامەی هەندیلسبلات بڵاویکردەوە، بەهۆی دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغڵو، حکومەتی ئەڵمانیا فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی یۆرۆفایتەری بە تورکیا ڕاگرتووە.
ڕۆژنامەی هەندیلسبلات بڵاویکردەوە، بەهۆی دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغڵو، حکومەتی ئەڵمانیا فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی یۆرۆفایتەری بە تورکیا ڕاگرتووە.
ڕۆژنامەی هەندیلسبلات بڵاویکردەوە، هاوپەیمانی پارتی سۆسیال دیموکرات و سەوزی ئەڵمانیا کە ئامادەکاری بۆ ڕادەستکردنی ئەرکی خۆی بە حکومەتی نوێ دەکات، فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی یۆرۆفایتەری بە تورکیا ڕاگرتووە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی حکومەتی ئەڵمانیاوە دەستی ڕۆژنامەکە کەوتووە، دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆک شارەوانی ئەستەنبوڵ وەک هۆکاری ئەم بڕیارە ڕاگەیەندراوە.
شایانی باسە لە هەواڵەکەدا هاتووە کە حکومەتی ئەڵمانیا لەسەر دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغڵو بە توندی ڕەخنەی لە سەرۆکی ئاکەپە گرتووە و کردەوەکەی بە هێرشکردنە سەر دیموکراسی تورکیا بەناو کردووە.
ئاشکرا بووە کە تورکیا دەیەوێت ٤٠ فڕۆکەی یۆرۆفایتەر تایفون بکڕێت، لەو بارەوە لەگەڵ بەریتانیا لە پەیوەندیدایە.
فڕۆکە جەنگییەکانی یۆرۆفایتەر لەلایەن ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و بەریتانیا بە هاوبەشی دروستدەکرێن.