کۆنگرە ستار بە ئاهەنگێک دامەزراندنی کەژەکەی پیرۆز کرد
کۆنگرە ستار بە ئاهەنگێکی مەزن لە کۆبانێ یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندی کەژەکەی پیرۆز کرد.
کۆنگرە ستار بە ئاهەنگێکی مەزن لە کۆبانێ یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندی کەژەکەی پیرۆز کرد.
کۆنگرە ستاری کانتۆنی فرات بە درووشمی "ئازادی بە دامەزراندنی کۆفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ژنان دێتەئاراوە، ٢٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکە پیرۆز بێت" لە ناوەندی چاند و هونەری باقی خدۆ ئاهەنگێکی ڕێکخست.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری، لە ئاهەنگەکەدا لە لایەن ئەندامی کۆمیتەی ژنانی دەستەی پەروەردەی و فێرکردنی کانتۆنی فرات، ڕۆنیدا عەلیییەوە بەشێک لە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆیی تایبەت بە ژنان خوێندەوە.
دواتر ئەندامی دەستەیی بەڕێوەبەری کۆنگرە ستار، زۆزان بەکر ساڵیادی دامەزراندی کەژەکەی لە هەمووان پیرۆز کرد و گوتی: "ژنانی جیهان بە هەموو هێزی خۆیانەوە لە دژی پیاوسالاری تێدەکۆشن، ئامانجی ژنان هەڵوەشاندنی عەقڵێتی پیاوسالاری دەسەڵاتدارییە."
زۆزان بەکر لە بەردەوامییدا ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکەی لە ڕێبەر ئاپۆ پێرۆز کرد و ئاماژەی بەوەدا بەرخۆدانی ژنان لە هەموو بوارەکاندا بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتداری پیاوسالاری چەقبەستوویی چەندساڵەیە.
لە کۆتایی ئاهەنگەدا گرووپی هونەری شەهید ئەسمەری هیلالی زێڕین بە کارە هونەرییەکانیان جۆشییان دا بە ئاهەنگەکە.