یەکێتی پزیشکانی تورکیا: دۆخی تەندرووستی زیندانیان خراپە

یەکێتی پزیشکانی تورکیا (TTB) ڕایگەیاند کە زیندانیانی نەخۆش لە ژێر هەلومەرجێکی نامرۆڤانەدا ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن و داواکارییەکی نووسراوی لەوبارەوە پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی، داد و کاروباری ناوخۆ کرد.

لە نووسراوەکەدا هاتووە کە مافی تەندروستی و ژیانی زیندانیانی نەخۆش کە بە کەلەبچەکراوی بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلدا بۆ تەندروستی دەگوازرێنەوە، پێشێل دەکرێن.

یەکێتی پزیشکانی تورکیا ڕایگەیاندووە کە پێویستە گواستنەوەکان لە ڕێگەی ئەمبولانسەوە ئەنجام بدرێت و وتی: "قبووڵ ناکرێت زیندانییەکی نەخۆش بە ئۆتۆمبیلی ئاسایی بگوازرێتەوە. ئەمەش پێشێلکردن و یاسای ئەشکەنجەدانە."

لە نووسراوەکەد وەبیر هێنراوەتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨ زیندانییەکی نەخۆش لە نێو ئۆتۆمبێلی ئاسایی لە شاری ئالانیا گیانی لەدەستداوە.

یەکێتی پزیشکانی تورکیا داوای پاراستنی مافی زیندانیانی نەخۆشی کرد.