دوای ئەوەی پەکەکە لە ٩ی ئایار بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی بەستنی کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆی ڕاگەیاند و تێیدا ئاماژەی بەوەدا کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە کە لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایار لە هەریمەکانی پاراستنی مەدیا بە سەرکووتووی ئەنجامدرا. ئەنجامدانی کۆنگرەکە لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهانی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی پێناسەکرا.
لە چوارچێوەی کاردانەوەکاندا سەرۆکی گشتی ئاکەپە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان یەکەم لێدوانی خۆی دا.
ئەردۆغان لە لێدوانەکەییدا ئاماژەی بەوەدا ڕێگە بەو یاریانە نادەن کە لە هەوڵی ئەوەدان هەرێمەکە پەلکێشی خوێنڕشتن، قەیران، نائارامی و فرمێسک ڕشتن دەکەن و گوتی: "ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە هەرێمەکەدا دابەشمان بکەن، وەڵاممان یەکگرتووی و پێکەوەییە.
٨٦ ملیۆن هاوڵاتی تورکیا دڵیان یەکانگیری یەکدی دەکەن، پەرە بە خۆشەویستی و یەکێتی دەدەین و بەهێز و بڵندتری دەکەینەوە. پێکڕا لەسەر بنەمای دیموکراسی، پێشکەوتن، ئاشتی و دادپەروەری سەدساڵی ئایندەی تورکیا بونیاد دەنێیین. دەتوانن لە هەموو ساتێکدا مژدەی خۆشی وەربگرن."