پەروین بوڵدان: گۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە دەبێتە ڕەخسێنەری ئاشتی لە تورکیادا

ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پەروین بوڵدان پەیوەست بە کۆنگرەی ١٢ـەمنی پەکەکە گوتی: "ئەم کۆنگرەیە سودێکی زۆری دەبێت بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ڕێگە بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکاتەوە."

پەروین بوڵدان

پەروین بوڵدان لە دوای ڕاگەیاندنی پەکەکە لە بەستنی کۆنگرەی ١٢ـەمین، لە کاتی بەشداریکردنی لە پرسەی سری سورەیا ئۆندەر لە سەمسور لە ڕێگەی ئاژانسی میزۆپۆتامیاوە سەرنجی خۆی دەربارەی کۆنگرەکە دەربڕی و دەستنیشانی کرد، کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە دەبێتە رەخسێنەری ئاشتی لە تورکیادا و ڕێگە بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکاتەوە.

لە بەردەوامییدا پەروین بوڵدان ئەوەیشی ڕاگەیاند هەمووان لە چاوەڕانی بەستنی ئەم کۆنگرەیە بوون و لە هەموو دیدارەکاندا ڕێبەر ئاپۆ ڕاوەستەی لەسەر بەستنی کۆنگرە کردووەتەوە. ئاماژەی بەوەشدا بەستنی کۆنگرەکە دەبێتە دەستپێکێکی نوێ لە پرۆسەی چارەسەریی و ئاشتییدا و گوتی: "ئەو بڕیارانەی لە ڕۆژانی داهاتوودا دەدرێن، قۆناغەکە بەهێزتردەکەن."

پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەشکرد کۆنگرەکە دەبێتە خێر و خۆشی بۆ هەموو گەلانی تورکیا و گوتی: "چونکە هەمووان دەزانین ئاشتی لە سوودی هەمواندایە و ڕێگەی دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکاتەوە. بۆ دیموکراتیکبوون لە چاوەڕوانی ئەم بانگەوازییەدا بووین."

لە کۆتایی قسەکانییدا ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان بەڕێزەوە سری سورەیا ئۆندەی یادکردەوە و گوتی: "سری سورەیا ئۆندەر خەباتێکی زۆری کرد بۆ ئەم پرۆسەیە و چاوەڕوانی ئەم ڕۆژە بوو. دڵنیام بەم ڕاگەیاندراوە ئاسودە دەبێت. باوەڕی تەواوم بەوەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە ڕاگەیاندراوی بەرفراوان پێکەوە ئەم پرۆسە مێژووییە بەڕێوەبەرین."