ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بانگەوازی ڕێفۆرمیان کرد
مەد توها-فەد و لقی ئامەدی ئۆهەدە لە لەبەردەم بینای دادگای ئامەد کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجام دا و ئاماژەیان بەوەدا زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی سزاکانیان تەواو کردوە ئازاد ناکرێن.
مەد توها-فەد و لقی ئامەدی ئۆهەدە لە لەبەردەم بینای دادگای ئامەد کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجام دا و ئاماژەیان بەوەدا زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی سزاکانیان تەواو کردوە ئازاد ناکرێن.
کەسانێکی زۆر لە خزمی زیندانیان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگە بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون. لە چالاکییەکەدا پانکارتەکان بە نوسینی "پاراستنی ژیان بونیاتنانی ئاشتییە" بەرز کرایەوە و بانگەواز کرا دەبێت دەستبەجێ پرۆسەی ڕێفۆرم لەسەر بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ دەست پێ بکات.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن سکرتێری کۆمیسیۆنی زیندانیانی ئۆهەدە، فەرات کۆچەرئۆغلۆەوە خوێندرایەوە و کۆچەرئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا پەیمانگای پزیشکی دادوەری (ATK) دوورە لە بێلایەنی و سەربەخۆبوون و ئاماژەی بەوەشکرد مافەکانی ژیانی زیندانیانی نەخۆش بە شێوەیەکی سیستەماتیک پێشێل دەکرێت.
کۆچەرئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا زیندانیانی نەخۆش ناتوانن چارەسەر وەربگرن، لە پرۆسەی دواخستنی سزاکاندا ڕووبەڕووی نادادپەروەری دەبنەوە، ئەمەش بە پێی DMME وەک ئەشکەنجەدان قبوڵ دەکرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە ئامەد و شارەکانی دەوروبەری لایەنی کەم ٨٩ زیندانی نەخۆش هەیە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگە و مافناسان بانگەوازییان لە ATK کرد دەست لەم کارانەی هەڵبگرێت و داوای باشکردنی هەلومەرجی زیندانیان کرد.