بە دیمەن

سری سورەیا ئۆندەر لە شاری مانتیس لا جۆلی یادی کرایەوە

لە شاری مانتیس لا جۆلی لە ناوچەی نۆرماندی فەرەنسا، یادی سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی و جێگری پەرلەمانی تورکیا بەڕێزدارییەوە کرایەوە.

گەل بە شیوەیەکی جەماوەری بەشدارییان لە مەراسیمی یادکردنەوەی سری سورەیا ئۆندەردا کرد. لە مەراسیمەکەدا تیشک خرایە سەر ژیان و تێکۆشانی ئۆندەر لەبواری هونەری وهەوڵەکانی لە پروسەی ئاشتیدا.

سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد. ڕاگەیەندرا کە ئۆندەر تەنیا سیاسەتمەدارێک نییە، بەڵکو بە ناسنامەی هونەری خۆیەوە لەسەر کۆمەڵگا کاریگەریی زۆری هەبوو.

لە وتارەکەی سەرۆکی پەرلەماندا ئاماژە بەوە کرا کە هەوڵدانێکی زۆری بۆ پڕۆسەی ئاشتی کرد و راگەیەندرا کە ئۆندەر وەک پەیام هێنەری ئاشتی لە دڵی هەموو گەلی کوردستاندا جێگەی خۆی کردبووەوە.

لە مەراسیمەکەدا پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ سری سورەیا ئۆندەر ناردبووی خوێندرایەوە.

پاشان سەبارەت بە ژیان، هەوڵ و تێکۆشانەکانی سری سورەیا ئۆندەر کورتە فیلمێک پەخش کرا. لە هۆڵی یادەوەرییەکەدا گۆشەیەک بۆ ئۆندەر دەست نیشان کرا، هەروەها دەفتەرێکی یادەوەری بۆ ئەو بەشداربووانەی کە دەیانەوێت هەست و بیرۆکەکانیان باس بکەن، ئامادەکرا بوو.