بە دیمەن

ئۆندەر لە بەرلین یادکرایەوە

ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە چالاکییەک یادکرایەوە.

ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە چالاکییەک یادکرایەوە.

مەراسیمەکە بە بەڕێوەبردنی مەهتاب ئەرۆل پێکهات و نوێنەری دەم پارتی ئەڵمانیا لەیلا ئیمرەت بە ئەڵمانی و سیاسەتمەدار فەیسەڵ ساری یەڵدز بە کوردی قسەیان کرد.

پاشان پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر خوێنرایەوە و سینڤزیۆنێک لەسەر ژیانی ئۆندەر نیشاندرا.

سیاسەتمەداری ئیدریس بالوکەن و گۆکای ئاکبولوت و جان ڤان ئاکین، ڕۆژنامەنووس هایکۆ باگدار و جان دوندار و هونەرمەند فەرهاد تونچ بەشداربوون.

بەشداربووان یادەوەری و هەستەکانی خۆیان دەربڕی.

پاشان سەردانی مۆنۆمێنتی کۆمەڵکوژی کرا کە بۆ یادکردنەوەی قڕکردنی ساڵانی ١٩٣٧_١٩٣٨ لە دێرسیم، لە بەرلین بیناتنراوە.