سری سورەیا ئۆندەر لە پاریس یادکرایەوە
سری سورەیا ئۆندەر لە گەڕەکی ڤیلیریس لا بێلی پاریس یادکرایەوە. لە یادەکە دووپاتکرایەوە کە ئۆندەر بە ژیانی شۆڕشگێڕانە و هەڵوێست و تێکۆشانەکەی، جێگەی خۆی لە دڵی ملیۆنان مرۆڤ کردەوە.
سری سورەیا ئۆندەر لە گەڕەکی ڤیلیریس لا بێلی پاریس یادکرایەوە. لە یادەکە دووپاتکرایەوە کە ئۆندەر بە ژیانی شۆڕشگێڕانە و هەڵوێست و تێکۆشانەکەی، جێگەی خۆی لە دڵی ملیۆنان مرۆڤ کردەوە.
لە گەڕەکی ڤیلیریس لا بێلی پاریس بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر کە ٣ ی ئایار کۆچی دوایی کرد، چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ یادی ئۆندەر خوێنرایەوە.
نوێنەری دەم پارتی ڕایگەیاند ئۆندەر بە ژیانی شۆڕشگێڕانە و هەڵوێست و تێکۆشانەکەی، جێگەی خۆی لە دڵی ملیۆنان مرۆڤ کردەوە.
یادەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک بەردەوام بوو، بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.