لە سەمسور لە زێدی خۆی مەراسیمی پرسە بۆ ئۆندەر بەڕێوە دەچێت

لە شاری سەمسور مەراسیمی پرسە بۆ سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی دانرا. مەراسیمی پرسەکە بۆ ماوەی ٣ڕۆژان بەردەوام دەبێت.

سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان، ڕۆژی ٣ی ئایار کۆچی دوایی کرد، بنەماڵەکەی ئۆندەر و پارتەکەی لە سەمسور لە زێدی خۆی لە گەڕەکی کاراپنار مەراسیمی پرسەیان دانا. هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتیتولای حاتەم ئۆغڵاری، تونجەر باقرخان، جێگرانی دەم پارتی، پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمرالی، ڕێکخراوەکانی شار و ناوچەکانی دەبەپە و بەشێکی زۆر لە دامەزراوەکانی شارەکە بەشداری پرسەکە بوون. شایانی باسە مەراسیمەکە بۆ ماوەی ٣ڕۆژان بەردەوام دەبێت.

مەراسیمی پرسەکە لە کاتژمێرەکانی سەر لە بەیانیەوە دەستی پێکرد. لە شوێنی پرسەکە وێنەکانی ئۆندەر هەڵواسران. پرسەکە هەتا کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەردەوام دەبێت.