بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاریی نوێ تۆمار کرا

بنەماڵە و پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ مەزڵوم دینچ بە مەبەستی دیداریان لە گەڵ رێبەر ئاپۆ داواکاری نوێیان ئاراستەی داواکاری گشتی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.

محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەر ئاپۆ و مەزڵوم دینچ پارێزەری داواکاری نوێی دیداریان ئاراستەی داواکاری گشتی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.

هەروەها ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش داواکاری دیداریان ئاراستەی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.