جۆلانی یەکێک لەو کەسانەی لە لیستیی تیرۆردایە ئەرکدار دەکات

حوسێن ئەس سەلەمە لەکاتێکدا کە ئەل نوسرە گۆڕا بۆ هەتەشە ڕۆڵێکی چالاکی بەڕێوەبرد، لە ئیدلب لە بینای ئیداری و سەربازییدا ئەرکی گرنگی هەبوو. ماوەیەکی زۆر وەک سەرۆکی ئاسایشی گشتیی لە ناو هەتەشەدا کاری کردوە.

سەرۆکی حکومەتی کاتی سووریا جۆلانی یەکێک لە مەترسیدارترینی ئەندامی گروپە جیهادیستییەکان حوسێن ئەس سەلمەی کرد بە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری گشتیی کە گرینگترین یەکەی ئەمنی وڵاتەکەیە. ئەم ئەرکدارکردنە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی و نانێونەتەوەیی بوو بە هۆکاری ناڕەزایەتی دەربڕین.

حوسێن ئەل سەلەمە لە ساڵی ١٩٨٤ لە دەشتیاییەکانی دێرەزۆر لەدایک بووە و لە تەمەنی گەنجیدا بە بانگەوازی ئایینی دەناسرا. کاتێک شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ دەستیپێکرد، پەیوەندی بە ڕیزەکانی جیهادییە توندڕەوەکانەوە کرد.

لە نێو ئەل نوسڕەدا زوو پێگەشت و بوو بە 'بەپرسیاری هەرێمی ڕۆژهەڵات'. کاتێک ئەل نوسڕە گۆڕا بۆ HTS، سەلەمە ڕۆڵێکی چالاکانەی گرتە ئەستۆ و پۆستی گرنگی لەناو بینای ئیداری و سەربازی ڕێکخراوەکەدا لە ئیدلب وەرگرت. بۆ ماوەیەکی زۆر وەک 'سەرۆکی ئاسایشی گشتیی' لەناو هەتەشە کاری کردووە. بە تایبەتی دۆزە هەستیارەکانی ڕێکخراوەکە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەودا بوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیوەست بە ئەرکدارکردنەوەکە راگەیاندراوێکی دا و گوتی: "ئەگەر بەڕێوەبەرێکی باڵای پێشووی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی وەک سەرۆکی هەواڵگری ئەرکدار بکرێت، ئەوا دڵسۆزی ڕووبەڕووبونوونەوەی تیرۆر لە سووریا دەخاتە ژیر پرسیارەوە."

بە پێی شارەزایان ئەو ئەرکدارکردنە وەک نیشانەی گۆڕانکارییەکی ڕادیکاڵە لە ئاراستەی ستراتیژی دەوڵەتدا. ئاماژەیان بەوەکردوە کە ئەم هەنگاوە بۆشایی نێوان قسە و کارەکانی تێکۆشانی لە دژی تیرۆری هێندەی تر فراوانکردوە. ئەم ئەرکدارکردنە وەک نموونەیەکی ڕوون لە سیاسەتی حکومەتی جۆلانی بۆ تێکەڵکردنی جیهادییەکان لە سیستەمەکەدا هەڵدەسەنگێندرێت.

ئەرکدارکردنی سەلەمە وەک سەرۆکی هەواڵگری ئەوە دەخاتە بەر کە ڕێکەوتنی کۆمەڵگەیی لە سووریا تەنها لە گوتاردا دەمێنێتەوە.