هەپەگە شەهیدانی گارەی بە بیر هێنایەوە
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای کە لە گارە شەهید بوون ڕاگەیاند و وتی: "وەک پارێزەرانی بەهێزی پێوانەکانی پارتی، لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا بۆ هەمیشە دەمێننەوە."
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای کە لە گارە شەهید بوون ڕاگەیاند و وتی: "وەک پارێزەرانی بەهێزی پێوانەکانی پارتی، لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا بۆ هەمیشە دەمێننەوە."
دەقی بەیاننامەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە وەهایە:
"هاوڕێانمان تۆپراک، سۆرخوین و لاشەر لە هێرشەکانی دوژمندا لە هەرێمی گارێ شەهید بوون.
شۆڕشگێرانی فیدایی ئاپۆیی، هاوڕیانمان تۆپراک، سۆرخوین و لاشەر، بە فیداکارییەکی بەرز و بە بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی خۆیانەوە ئەرکەکانیان بە ئەنجام گەیاند. بە شێوازی ژیانی ئاپۆیی لەگەڵ هاروێانی خۆیان بوون بە هاوڕێی هەمیشەیی. بۆ پووچەڵکردنەوەی عەقڵیەتی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک دژی بزووتنەوەکەمان، هاوڕیانمان بە تاکتیکی سەردەمیانەوە شارەزا بوون و وڵامی دوژمنیان دایەوە و بۆ پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان بوونە خاوەنی رێبازێکی فیداییانە. بە کەسایەتیە دڵنزم و تێگەیشتووانەکانیان بۆ پاراستنی شوناسی پەکەکە و پاژک لە هەر شوێنێک هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆریان دا. بۆیە هاوڕێیانمان لە مێژووی تێکۆشانمان وەک پارێزەرانی بەهێزی پێوانی پارتی بۆ هەمیشە یادیان دەمێنێتەوە.
ئێمە وەک هاوڕیانیان سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هاوڕێانمان تۆپراک، سۆرخوین و لاشەر و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و هاوکات بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە یادی شۆڕشگێرانی ئاپۆیی لە کوردستانێکی ئازاددا بە زیندوو بەرز ڕابگرین.
زانیاری سەبارەت بە ناسنامەی هاوڕیانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:
ناو ناسناو: تۆپراک جانفەدا
ناو و پاشناو: ئەمینە سەزگین
شوێنی لەدایک بوون: مێرسین
ناوی دایک –باوک: ئاسیە – ساڵح
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ / گارە
*******************************************
ناو و ناسناو: سۆرخوین باران
ناو و پاشناو: نوور خەلەف
شوێنی لەدایک بوون:دربەسییە
ناوی دایک - باوک: فەوزیە - ئیبراهیم
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢/ گارە
**************************************
ناو وناسناو: لاشەر لیس
ناو و پاشناو: زەینەل بایرام
شوێنی لەدایک بوون: ئامەد
ناوی دایک - باوک: نەفیسە - نەیتوڵا
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢/ گارە
****************************