ئەنجوومەنی ISIG: لە ماوەی مانگێکدا ٨ منداڵ بەگشتی ١٥٢ کرێکار گیانیان لەدەستداوە

ئەنجومەنی تەندروستی و سەلامەتی (ISIG) ڕاپۆرتی گیان لەدەستدانەکانی کاری لە مانگی نیسانی ٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راپۆرتی ئەنجوومەنی ISIG، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ ٢٠٢٥دا ٦١١کرێکار گیانیان لەدەستداوە. ISIG ڕایگەیاند لە مانگی نیسان ١٥٢کرێکار ژیانیان لەدەستداوە کە  ٨ منداڵ، ٤ ژن و 7 کەسی پەنابەریان تێدایە.

ISIG ئاماژەی بەوەکردووە کە زۆرترین حاڵەتی مردنەکان لە بەشی بیناسازی، گواستنەوە و کانەکان و کشتوکاڵدا بووە. هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە کرێکارانی تۆمار نەکراو، کرێکارانی دارستان و شۆفێرانی ڕێگای دەرەوە لە مەترسیدان.

ISIG ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی ١٢ساڵی ڕابردوودا بەلانی کەمەوە  ٧٦٤ کرێکاری مێرمنداڵ گیانیان لەدەستداوە.بەو بۆنەوە ISIG بانگەوازی تەدبیری بەپەلەی کرد.