نووسەران و ئەدیبان بە نامەیەک ماڵئاوییان لە ئۆندەر کرد
وەک وەفا نواندنێک ١٢٤ نووسەر و ئەدیبی باکووری کورستان و تورکیا بە نامەیەک بە هیوایی 'ئاشتییەکی یەکسان و هەمیشەیی' ماڵئاواییان لە سری سورەیا ئۆندەری شەهید ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرد.
وەک وەفا نواندنێک ١٢٤ نووسەر و ئەدیبی باکووری کورستان و تورکیا بە نامەیەک بە هیوایی 'ئاشتییەکی یەکسان و هەمیشەیی' ماڵئاواییان لە سری سورەیا ئۆندەری شەهید ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرد.
بۆ ماڵئاوایکردن لە ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆک پەڕلەمانی تورکیا سری، نووسەر و سینەماکار سورەیا ئۆندەر کە ٣ی ئایار ژیانئاوای کرد، نووسەران و ئەدیبانی هاوپیشەی ئۆندەر بە نامەیەک ماڵئاواییان لە ئۆندەر کرد.
نامەی نووسەران بەم شێوەیە:
"ماڵتئاوابێت هاوڕێمان...
وشەی ئاشتی جوانترین گوزارشتی هەموو سەردەمێکە، تۆ ئەو جوانییەت لە دڵی هەمووماندا نەخشاند.
هاوڕێیان وەرن پێکەوە یادی هاوڕێمان لە ئاشتییدا زیندوو ڕاگرین.
ئەو تەمەنەی تۆ بۆ ئاشتی تەرخانت کرد، مۆری ئشتیخوازانەی خۆیدا لە سەردەمی ژیانی پڕ لە کردەوەی دژە دیموکراتیکی، پێشێلکردنی یاسا، فشار و ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتیی، با ئەو تەمەنە ببێتە ئامرازی دیموکراسی، ببێتە ئاشتییەکی هەمیشەیی.
ماڵتئاوابێ سری سورەیا ئۆندەر، با ژیان بۆ هەمیشە وەک ڕووخساری خەندە ئامێزت جوانبێ، ژیان تەژی بێت لە ئاشتی..."