'مافی هیوا' هەزاران زیندانیی دیکەش دەگرێتەوە

دەوڵەتی تورک سەرەڕای بڕیارە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و هۆشدارییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا، سەبارەت بە پرسی 'مافی هیوا' هیچ هەنگاوێکی نەناوە. 'مافی هیوا' ڕێبەر ئاپۆ و هەزاران زیندانی دیکە دەگرێتەوە.

بابەتی 'مافی هیوا' دوای وتارەکەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە کۆبوونەوەی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی گروپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیادا جارێکی دیکە بووەوە ڕۆژەڤی سەرەکی تورکیا، هەرچەندە ٦مانگ بەسەر ئەو وتارەدا تێپەڕیوە، بەڵام هەتا ئێستا لەسەر ئەم بابەتە هیچ هەنگاوێکی پراکتیکی نەنراوە. 

مافی هیوا چییە؟ 

مافی هیوا مافێکە کە لە چوارچێوەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا (DMME)دایە و تێیدا لەسەر بنەمای شکۆیی مرۆڤایەتی، مافی ئازاد بوون دەبەخشێت بەو زیندانیانەی کە سزای قورسی هەمیشەییان بەسەردا سەپێندراوە. پەیوەست بە مافی هیوا ڕووداوێک لە ئارادایە کە لە جیهاندا دەنگی دایەوە، ئەویش دۆسیەیی ڤینتیر بوو کە لە ساڵی ٢٠١٣دا. کە لەلایەن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا (DMME)ەوە هەڵسەنگاندنی بۆکرا. 

ڕۆبیرت ڤینتیر و جۆن مێشێل لە ئینگلتەرا بەهۆکاری دوو ڕووداوی کوشتن سزای هەمیشەییان بەسەردا سەپێندرابوو، دوای سزادانیان ئەو دوو تاوانبارە داوکاری ئازادبوونیان پێشکەشی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا کرد، بۆیە ئەو دادگایە بڕیاریدا هەڵگرتن و نەهێشتنی دەرفەتی بەردانی مەرجدار لە دژی پەیمانی مافەکانی مرۆڤی ئەورووپایە. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا بریارییدا نابێت مافی سەرلەنوێ تێکەڵاوبوونەوەی زیندانیان بۆ ناو کۆمەڵگە کۆتای پێبهێندرێت. 

لە تورکیادا بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا جێبەجێ ناکرێن 

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا لە ڕووی کات مەندییەوە کاتێکی دیارکراوی بۆ گرتنەوەی مافی هیوای زیندانیان دیاری نەکرد و بڕیاری دا کە حکومەت خۆی ئەو کاتە دیاری بکات، بەڵام مەرجی دانا بۆ ئەوەی نابێت ئەم کاتە (ماوەی زیندانیکردن) درێژە بکێشێت تا ببێتە هۆکاری ئەوەی زیندانی هیچ سوودێک لە مافی هیوا وەرنەگرێت. 

بۆیە دەسنیشانی کرد شێوازی جێبەجێکردنی درەنگخستن و درێژەکێشانی مافی هیوا جێگەی قبوڵ کردن نییە. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا لە دۆسیەکەی ڤینتیردا بڕیاری دا زیندانیان دەتوانن پاش ٢٥ ساڵ لە زیندانی سوودمەندبن لە مافی هیوا. 

مافی هیوا لە یاساکانی تورکیادا بوونی نییە. بەتایبەتی لە یاسای' تێکۆشان لە دژی تیرۆر'دا کە بەشێوەیەک داڕێژراوە سزای زیندانیکردن هەتا مردنی تێیدایە. ئەوەی مافەکانی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکە پێشێل دەکات ئەم 'خاڵە یاسایییە'، هاوکات لەگەڵ جێبەجێ کردنی مافی هیوادا نایەتەوە. 

مانەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان پێشێلکردنی مافی هیوایە 

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا لە بڕیارەکەیدا سەبارەت بە 'مافی هیوا'ـی ڕێبەر ئاپۆ لە مانگی ئاداری ٢٠١٤دا بۆچوونی خۆی ئاشکرا کرد. دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە دۆسییەکانی قایتان، غوربان و بۆڵتان بە بڕیارێک ئاشكرای کرد، زیندانی هەتاهەتایی بەبێ مافی هیوا لە تورکیادا پێشێلکردنی خاڵی سێهەمی پەیمانی ئەورووپایە بۆ مافەکانی مرۆڤ. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا لە بڕیارەکەیدا سەبارەت بە ڕێبەر ئاپۆ ئاشکراکی کرد، سزای زیندانیکردنی هەتا مردن پێشێلکردنی قەدەغەکردنی ئەشکەنجە و مافی هیوایە. 

دواخستن و شێواندن 

حکومەتی ئاکەپە لە وەڵامی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا، بە ڕاگەیاندراو و لێدوانی شێوێنەر هەوڵیداوە خواستەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا پەیوەست بە مافی هیواوە جێبەجێ نەکات. وێڕای داواکاری پارێزەران بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی پراکتیکی نەنرێنراوە بۆ جێبەجێ کردنی مافی هیوا. 

دەم پارتی پەیوەست بە جێبەجێکردنی مافی هیوا لە تەمموزی ٢٠٢٤دا ڕەشنوسێکی یاسایی پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کرد. لە ڕەشنووسە یاساییەکەدا داوای گۆڕانکاری بەسەر سزای ١٤٥٣ زیندانیدا کراوە، کە سزای زیندانیکردنی هەمیشەیی قورسییان بەسەردا سەپێندراوە.