سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شانی ئیمرالی جێگری سەرۆک پەرلەمان لە دەم پارتی، لە ٣ی ئایار لە نەخۆشخانەی نایتینگڵ بەهۆی نەخۆشی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. ئۆندەر کە بە وتەی خۆی "خەباتکارێکی ئاشتی" بوو، بە کەسایەتی هونەری و تایبەتمەندییەکانی کە گەلی لەدەور یەک کۆدەکردەوە، لەلایەن گەلە و ناوەندە جیاوازەکانەوە کەسایەتیەکی هێژا بوو. سەرەڕای ئەوەی باری تەندروستی باش نەبوو، کەس چاوەڕێی ئەم کۆچە زووە نەبوو. هەموو کەسێ بە هیوا ابوون کە ئۆندەر هەستێتەوە و درێژە بە ژیان و تێکۆشانی خۆی بدات.
هەڤاڵ سری سورەیا ئۆندەر یەکێک لەو کەسانە بوو کە قەد هیوای لەدەست نەدا، ئەو هاوڕێ گەنی ڕوزگار شاڤاتا بوو. شاڤاتا ١٨ڕۆژان سەردانی نەخۆشخانەی کرد، بە کاتژمێران لەوێ لە ئیشکگرییدا بوو. ئەم ماڵئاواییە زوو بوو، هاوکات قورس بوو. شاڤاتا ڕایگەیاند: "بڕیارمان وابوو فیلمی من دروست بکات" شاڤاتا لەسەر کەسایەتی ئۆندەر لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی: "ماوەی ٣٥ساڵە سری سورەیا ئۆندەر دەناسم من خەڵکی مەلەتیم، ئەویش خەڵکی سەمسورە. ئێمە فێری کاری سینەمامان کرد، ئەویش سیاسەتی فێرکردین. بەڵام مێشک، بیرکردنەوە و قەڵەمەکەی لە پێش هەموومانەوە بوو. ئەو کەسێکی پێشەنگ، ئاشتیخواز و دادپەروەر بوو."
شاڤاتا، کەسایەتی ئۆندەری بە کاوە ئاسنگەر پێناسە کرد و رایگەیاند مەشخەڵی ئاشتی بەدەستی ئەو هەڵکرا. شاڤاتا ئاماژەی بەوەدا کە ئاواتی ئۆندەر هەمیشە ئاشتییەکی شکۆمەندانە بووە و بەم شێوەیە گەلی کۆکردەوە و وتی: "هیوامان بۆ دەخواست، بەردەوام پاڵپشتیمان دەکرد. جەرەن کچەکەی هەوڵیدا بە قسەکانی وەسفی بکات. ئیتر ئەرکی ئێمە هەموومانە ئەرکەکانی لە ئەستۆ بگرین و ئامانجەکەی بەدی بهێنین. ئەو مەشخەڵی ئاگری نەورۆز بوو. ئەو لە بوێڕیدا کاوەی ئاسنگەر بوو."
'گەورەترین هیوای سری سۆرەیا ئۆندەر بینینی ئاشتی بوو'
شاڤاتا ڕایگەیاند کە ٣٥ ساڵ لەگەڵ ئۆندەردا یادەوەری هەیە و وتی: "زۆرجار گاڵتەی دەکرد. من دوو ساڵ لە ئەو گەورەترم. بۆ نموونە هەمیشە پێی دەگوتم: ساڤاتا ڕۆژێک فیلمی تۆ دروست دەکەم. بە مەرجێک ١٠٠ساڵ تەمەن بکەیت. هەروەها منیش پێم دەگوت: "کەواتە تۆش ١٢٠ساڵ تەمەن بکە".ئەو دەیگوت: "بێگومان ئەم وڵاتە پێویستی بە ئاشتی هەیە، چونکوو هەموومان پێویستمان بە ئاشتیە."
ساڤاتا نووسراوی، "ئەم وڵاتە لە من زیاتر پێویستی بە تۆیە". لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا کە لە نەخۆشخانە بۆ ئۆندەر دانراوە نووسیویەتی: "هەستە با من بێم" و دەڵێت: ماڵئاوایییەکی زۆر زوو بوو. من ناتوانم ئەمە باوەڕ بکەم. ئەرکێکی زۆر گەورەی بۆ ئاشتی لە ئەستۆ گرت، ئەو خەباتکاری ئاشتی بوو. ئێستا ئەرکی هێنانەدی ئاشتی دەکەوێتە سەر شانی ئێمە هەموومان. بە تایبەتی دەکەوێتە سەر شانی گەل و گەنجان."
ساڤاتا ڕایگەیاند کە ئاشتی و هیوا بەدەستی گەنجان بەدی دێت و وتی: "گەورەترین هیوای ئۆندەر ئەوە بوو کە ئاشتی ببینێت، ئێمە هەموومان پێکەوە ئەم هیوایەی ئەو بەدی دێنین."
هەروەها شاڤاتا ڕایگەیاند کە سری سۆرەیا ئۆندەر دەیویست لەسەر پەرلەمان فیلمێک دروست بکات، بۆیە من ئەو هیوایەی بەدی دێنم و وتی:"هیچ خەون و هیوایەکی بە بێ جێبەجێکردن نامێنێت. من بۆ یادی ئۆندەر فیلمێک دروست دەکەم. چونکە تێکۆشانی ئەو جیاواز بوو. بۆیە بەڕێزدارییەوە یادی دەکەینەوە و لەسەر ڕێگاکەمان درێژە بە تێکۆشان دەدەین. هیوای ئەو بۆ ئاشتی لە هەموو شوێنێک بڵاودەکەینەوە."