یاسین دەرە پاش ٣١ ساڵ ئازادکرا
یاسین دەرە کە لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا زیندانی کراوە لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا لە زیندان دەرچوو.
یاسین دەرە کە لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا زیندانی کراوە لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا لە زیندان دەرچوو.
یاسین دەرە (٤٦) کە ٣١ ساڵە لە زیندانە، لە زیندانی ئاسایشی باڵای وان ئازادکرا. دەرە لە ساڵی ١٩٩٤ لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ خرایە زیندان و سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا. ئەوکاتەی زیندانی کرا تەمەنی ١٥ ساڵ بوو، ئێستە تەمەنی ٤٦ ساڵە. لەبەردەم زیندان لەلایەن بنەماڵەکەی و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکانەوە پێشوازی لێ کرا.
لیژنەی بەڕێوەبەری زیندان و چاودێری زیندانەکان بە پاساوی ئەوەی کە دەرە بەشداربووە لەو مانگرتن لە خواردنەی بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ کە لەلایەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (دەتەکە) لەیلا گوڤەنەوە دەست پێ کرا، ٦ مانگ ئازادکردنی دواخست.
دەرە لە ٨ زیندان مایەوە، پاش ٣١ ساڵ ئازادکرا.