هەبەدەهە شەهید ئولاش بایراکتارئۆغلۆی یاد کردەوە

کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە ئولاش بایراکتارئۆغلۆ کە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٧ لە ڕەقە لە شەڕی دژ بە داعشدا شەهید بوو، یادکردەوە و ئاماژەی بەوەدا درێژە بە تێکۆشانی دەدین.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە پەیامێکی یادکردنەوەی نوسراوی بە بۆنەی ٨هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئولاش بایراکتارئۆغلۆی بڵاوکردەوە و بەلێنی وەفاداری بە تێکۆشانی دووپاتکردەوە.

پەیامی یادکردنەوەکە بەمجۆرەیە:

"چووینە مانگی ئایارەوە کە گەواهیدەری قارەمانێتی شۆڕشگێڕی، فیداکاریی، پێشەنگی، هاوڕێتی و زۆر هەڵوێستی شۆڕشگێڕی مێژووییە. مانگی ئایار لە هەمانکاتدا مانگی تێگەشتن، فێربوون، مامەڵکردن و سەرکەوتنە. دیسان لە مانگی ئایاردا؛ فەرماندە ئولاش بایراکتارئۆغلۆ (محەمەد کورناز) لە ٩ی ئایاری ٢٠١٧ لە ڕەقە لە شەڕی دژ بە چەتەکانی داعشدا لە بەرەکانی پێشەوەدا شەهید بوو. لە کەسێتی هاوڕێ ئولاش بایراکتارئۆغلۆ و شەهیدانی مانگی ئایاردا هەموو شەهیدانی شۆڕش بە ڕێزدارییەوە یاددەکەینەوە و بەڵێنی دڵسۆزیمان بۆ تێکۆشان دووپات دەکەینەوە.

هاوڕێ ئولاش لە تەمەنی زۆر گەنجییدا لە ناوەندی تیکۆشانی شۆڕشگێڕییدا دەستی بە ڕێپێوانی خۆی کرد. چ لە چالاکییەکانی زانکۆ و مانگرتنی کرێکاران، چ لە تێکۆشانی جەماوەری و بەرخۆدانی زیندانەکاندا لە دژی فاشیزم  لە ڕێپێوانی شۆڕشگێڕی بەردەوامبوو. لە ڕاپەڕینی گەزی/ حوزەیراندا بە چالاکی جێی گرت بۆ تێکۆشانی شۆڕشگێڕی تورکیا-باکووری کوردستان پێگەیەکی گرنگی هەبوو. پێشەنگایەتی دەکرد و شەقامەکانی تەقسیمی لە فاشیزم تەنگدەکرد.

هاوڕێ ئولاش لە هەمانکاتدا لەگەڵ بەرپرسیارێتی تێکۆشانی ئەنتەرناسیۆنالیست مامەڵەی دەکرد. لە دامەزراندنی تەڤگەرەکەماندا، تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە)دا بە پرسیارێتی لە ئەستۆ گرت و بوو بە یەکێک لە فەرماندە پێشەنگەکانمان. هاوڕێ ئولاش هەڵوێستێکی شۆڕشگێڕی گرنگی وەک میرات بۆ بە جێ هێشتین.

بە پڕۆسەیەکی مێژووی تێدەپەڕین کە شەڕ لێی دژوارە. دەبێت بەرخۆدان لە شەقامەکان و سەنگەرەکانی پێشەوە فراوانتر بکەین و بە شۆڕشگێڕی جەنگاوەری بەسەر دووژمناندا بچین. دەبێت هەمیشە لێرە هەڵوێستی شۆڕشگێڕی هاوڕێی نەمرمان وەک نمونەیەک بۆ خۆمان وەربگرین.

دڵسۆزی بۆ مێژوو، میرات و هاوڕێیانی نەمر داوای ئەمە دەکات. ڕێگەی زۆر هەیە بۆ ئەم سەرکەوتنە، هەروەک هاوڕێ ئولاش دەبێت ڕوانگەی تێکۆشانی یەکگرتووی هەموو سەنگەرەکانی بەرخۆدان لەدژی دووژمن هەڵسەنگێنین و خۆمان ڕێکخراو بکەین.

جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە لە کەسێتی فەرماندە ئولاشدا زانابوونی شەڕی هەموو هاوڕێ نەمرەکانمان لە خۆماندا بەرجەستە دەکەین و بەشێوەیەکی شایستەی ئەوان بین بەرەو سەرکەوتن دەڕۆین. لە ٨هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە ئولاش بایراکتەرئۆغڵو بە ڕێز و حەسرەتەوە یادی دەکەینەوە. دووپاتی دەکەینەوە لەو ئایدیاڵانەی لەو بە جێماون بەردەوام دەبین."