پلاتفۆرمی زمانی کوردی ئەوروپا؛ بەشێکین لە پرۆژەی زانکۆی کوردی
پلاتفۆرمی زمانی کوردی ئەوروپا ڕایگەیاند پشتگیری لە زانکۆی کوردی دەکەن کە بڕیارە لە ٢٠٢٦ لە شاری دەرسدەنی ئەڵمانیا خزمەتە ئەکادیمیاییەکانی دەستپێدەکات.
پلاتفۆرمی زمانی کوردی ئەوروپا ڕایگەیاند پشتگیری لە زانکۆی کوردی دەکەن کە بڕیارە لە ٢٠٢٦ لە شاری دەرسدەنی ئەڵمانیا خزمەتە ئەکادیمیاییەکانی دەستپێدەکات.
پلاتفۆرمەکە بە پشتیوانی ڕاوێژکاری ئەکادیمی، درووستکردنی ناوەڕۆکی زمانەوانی و پەروەردەی و ژێرخانی دیجیتاڵی زمانەوانی پشتگیری لە قۆناغی ئامادەکاری زانکۆکە دەکات.
ئەندامی پلاتفۆرمەکە لەزگین بۆتان ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەم هەوڵدانە بەتەنها پڕۆژەیەکی خوێندنی باڵا نییە، هاوکات هەنگاوێکی مێژووییە بۆ داهاتووی زمانی کوردی و تی: "ئەم زانکۆیە ئاستێکی نوێ دەبەخشێت بە بەرخۆدانی زمان و کولتووری گەلی کورد، کوردانی تاراوگە لە ئەوروپا ساڵانێکە چاوەڕێی ئەوەن زمانی دایکی ببێتە خاوەن دامەزراوەیەکی چەتری و کۆکەرەوە، ئێستا ئەم چەترە بە زانکۆی کوردی لە شاری دەرسدەن دەکرێتەوە."
لەزگین بۆتان لەسەر بەرفراوانی پڕۆژەکە ئاماژەی بە خوێندنی ئۆنلاین کرد و وتی: "بەشێکی گرنگ لە گەنجانی کورد لە پارچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوا، باشوور، باکور و ڕۆژهەڵات دەژین و دەرفەتی سەفەرکردنیان کەمە. بەڵام بە هۆی بەرنامە ئۆنلاینەکانی زانکۆوەکەوە، هەموو خوێندکارێک دەتوانێت لەگەڵ خوێندکارانی کۆبانێ، مەهاباد یان ستۆکهۆڵم بە شێوەزارەکانی کورمانجی سەروو یان کورمانجی ناوەڕاست (سۆرانی) بەشداری وانەکان بێت. بەم هەنگاوە بەربەستەکانی جوگرافیا لە پێش پەرەدان بە زماندا بوونی نامێنێت."
'دیجیتاڵکردنی زمانی کوردی ئایندەی زمانە'
بۆتان سەبارەت بە بەرنامە دیجیتاڵیەکانی زانکۆ ڕایگەیاند بۆ ئەوەی زمانی کوردی لە بواری تەکنەلۆژیدا بە پێشکەوتووی ببینرێت کارێکی گرنگە. هەروەها پڕۆژەی زیرەکی دەستکرد و دروستکردنی بەرنامەکانی لە کارە سەرەکییەکانی زانکۆکەدا دەبێت، دەمانەوێت ناوەندی توێژینەوە دامەزرێنین کە دەنگی کوردی دەناسێتەوە، وەرگێڕانی ئوتوماتیکی ئەنجام دەدات و بەرنامە پەروەردەییەکان ئامادە بکات. بەم شێوەیە زمانی کوردی لە جیهانی دیجیتاڵیدا بۆ هەمیشە شوێنی خۆی دەکاتەوە. بۆیە ئەگەر نەتوانین زمانەکەمان بگەیەنینە ئاستێکی وەها، لە داهاتوو بە دڵنیاییەوە ڕووبەڕووی مەترسی لەناوچوون دەبێتەوە."
لەزگین بۆتان ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ڕووی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک و کادری پەروەردەییەوە پشتگیری پڕۆژەکە دەکەن جگە لە وانەی زانستی زمان، مێژوو، ئەدەبیات و میدیا، هەروەها بۆ دروستکردنی بەرنامەی زمان لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد تاقیگە دادەنین. ئامانجیانە نەک تەنها لە ڕووی کۆرسی ئەکادیمییەوە، بەڵکو بیگۆڕنە زمانێکی تەکنەلۆژی داهێنەرانە.
'ئەم زانکۆیە دەرفەتێکە بۆ پێشکەوتنی زمانی کوردی'
لەزگین بۆتان بانگەوازی لە تاراوگەی کوردی کرد و وتی: "زمانی کوردی تەنیا بە ڕوانگەیەکی یەکگرتووانەوە دەپارێزرێت، بۆیە پێویستە هەموو خوێندکارێک، بنەماڵەیەک و هەموو ئەکادیمییەک