سبەینێ له وڵاتی ئەڵمانیا فێستیڤاڵی کولتووری ئێزدخان بەڕێوه دەچێت

ئێزدییەکانی ئەوروپا لە ئەڵمانیا لە ١٠ی ئایار ڤستیڤاڵێکی جەماوەری بە ناوی "فێستیڤاڵی کولتووری ئێزدخان" بەڕێوە دەبەن.

 

دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی بۆ پاراستنی کولتوور و ناسنامەی گەلی ئێزدی، ڤستیڤاڵێک ساز دەکەن.

فێستیڤاڵی کولتووری ئێزدخان ڕۆژی ١٠ی ئایار لە ناوەندی کولتوری ئێزدخانی شاری لۆهنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵەکە بەرنامەیەکی دەوڵەمەندی کولتووری لە خۆی دەگرێت.

لە فێستیڤاڵەکەدا هونەرمەندان زنار سۆزدار، دیندار ئەفشیۆ، کەوێ، ئیبۆ قامیشلۆ، کۆما ڕێوی و گروپەکانی هەڵپەڕکێ بە ناوی 'فێستیڤاڵی کولتووری ئێزدخان'وە بەشداری دەکەن.

هەروەها شوێنی یاریکردنی تایبەت بۆ منداڵانیش ئامادەکراوە، هاوکات ئامادەکاری بۆ ناساندنی کولتوری ئێزدخان کراوە.