بە دیمەن

ماڵی خوێندنەوەی شەهید ناگیهان ئاکارسەل

لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ناوەندنی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژیی بە ئامانجی پەرەدان بە توانای گەنجان ماڵی خوێندنەوەی شەهید ناگیهان ئاکارسەلی کردەوە.

ماڵی خوێندنەوەی ناگیهان ئاکارسەل

بە درێژای هەموو شەڕەکان قوربانی سەرەکی ژن و منداڵانن. هەربۆیە وێڕای سەختیییەکانی شەڕ ژنان و منداڵان پەرەیان بە بەرخۆدانی خۆیان داوە. ڕوونە لەماوەی ئەم چەند ساڵەی شەڕی ناوخۆیی سووریادا ناوەندەکانی خوێندن زیانی مەزنیان بەرکەوتووە. گەڕەکی شیخ مەقسودیش یەک لەو جێگانەیە کە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و چەتەکانی دەوڵەتی تورک یەکەم ئامانجی هێرشەکانیان قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێن بوو، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی بە هەزاران گەنج و منداڵ لە خوێندن و پەروەردە دابڕێن. بەڵام خوێندکاران جارێکی دیکە خۆیان کۆکردەوە و مکووڕ بوون لە پاراستنی چاند و زمانی خۆیان.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی، کار و لێکۆڵینەوەکانی لەسەر چاند، کۆمەڵگە، ژن، مێژوو و چەندین بەشی دیکە پێشدەخات. وە لەبەرئەوەی گەنجان بەشێكی بنەڕەتی کۆمەڵگەن و هیوای ئایندەن پەیوەست بە دۆخی گەنجانیشەوە لێکۆلێنەوەکانی ناوەندی ژنۆلۆژیی بەردەوامی هەبوو.

یەکێک لەو کەسانەی لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژییدا پێشەنگایەتی کرد و شوێندەستی خۆی لە عەفرین تا دێرک و چەندین ناوچەی کوردستان جێهێشتووە شەهید ناگیهان ئاکارسەل بوو. شەهید ئاکارسەل زۆر باش دەیزانی ئەوەی ئەوەی لە هەموو دۆخێکدا گۆڕانکاری درووستەکان خودی گەنجانە و ئەوەیشی کە دووژمن دەیەوێت کارییان لەسەر بکات هەر خودی گەنجانە. بەم هۆکارانە لە کارەکانییدا ڕۆڵی زۆری دەدا بە گەنجان.

لە پێناوئەوەی کاریگەری و یادەوەری وی لە هەموو جێگەیەک زیندووبێت، ناوەندنی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی حەلەب لە گەرەکی شیخ مەقسود بە ئامانجی پەرەدان بە توانای گەنجان ماڵی خوێندنەوەی شەهید ناگیهان ئاکارسەلی کردەوە.

لە بارەی کاروبارەکان و ئامانجەکانیانەوە ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی حەلەب، زەینەب موحەمەد بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و باسی قۆناغەکانی بونیادنانی ناوەندەکە کرد و گوتی: "لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا ماڵی خوێندنەوەی کرایەوە، لە راستییدا کردنەوەی ناوەندەکە پێکهێنانی خەیاڵێکی شەهید ناگیهانە. چونکە شەهید ناگیهان ئاگای لەو دۆخەی گەنجان بوون کە گیرۆدەی دەرەنجامەکانی دیجیتاڵ میدیا بوون و پێکرا لە چاندی خۆیان دووردەەکەتنەوە. بۆیە هەموو کاتێک لەخەمی ئەوەدابوو دۆخێک بخوڵقێنێت وابکات گەنجان ڕوو لە چاند و دیرۆکی خۆیان بکەنەوە و پەرەی پێبدەن."

زەینەب موحەمەد ئاماژەی بەوەشدا هەر لەگەڵ کردنەوەی ماڵی خوێندنەوەدا پێشوازی گەنجان کەم بوو بەڵام بە تێپەڕینی کات سەردانی گەنجان بۆ ناوەندەکە زیاتر بوو و وە بەرە بەرە دەستییان بە ناسین و ئاشنابوون بە کولتوور و ناسنامەی خۆیان کرد و ئەمەی گوت: "لە ئێستادا وێڕای خوێندنەوەی بابەتی گشتی و کولتووری ڕێژەیەکی زۆری گەنجان دێنە ئێرە و ئەرکەکانی قوتابخانەیان جێبەجێ دەکەن.

وەک ناوەندەکە ئامانجی بنەڕەتییمان گەنجان بوو، بەڵام جێگەی خۆشحاڵییە لە ئێستادا لە هەموو جیلەکانەوە سەردانی ناوەندەکەمان ئەکەن و دەستوپەنجەیان بە خوێندنەوە نەرم کردووە. ئەم کەسانە نووسینەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێننەوە. وە بۆ پەرەدان بە ئاست و هۆشیاری گەنجان چەندین پرۆژەی خوێندنەوە و چالاکیمان هەیە."