فێستیڤاڵی 'بەهاری پێکەوە ژیان' لە کەرکووک بەڕێوەچوو
لە چالاکییەکی کولتوورییدا لە شاری کەرکووکی باشووری کوردستان بە مەبەستی ئاشناکردن و دەرخستنی کولتووری پێكهاتەکانی شارەکە فێستیڤاڵی 'بەهاری پێکەوە ژیان' بەڕێوەچوو.
لە چالاکییەکی کولتوورییدا لە شاری کەرکووکی باشووری کوردستان بە مەبەستی ئاشناکردن و دەرخستنی کولتووری پێكهاتەکانی شارەکە فێستیڤاڵی 'بەهاری پێکەوە ژیان' بەڕێوەچوو.
بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شاری کەرکووک، ڕێبوار تەها پارێزگاری شارەکە و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا فێستیڤاڵی بەهاری پێکەوە ژیان بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای فێستیڤاڵەکەدا نمایشێکی شانۆیی لەلایەن گرووپی شانۆیی هەوارەوە نمایشکرا، دواتر لەلایەن گرووپی میللی کەرکووکەوە نمایشێکی هەڵپەڕکێ پێشكەشكرا، کە دەرخەری پێکەوە ژیانی نەتەوەکانی کەرکووک بوو.
پاشان، لەلایەن چەند نمایشکارێکی ناوخۆیی و دەرەکییەوە چەند نمایشێکی ئەسپسواریان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
فێستیڤاڵی بەهاری پێکەوە ژیان بۆ ساڵی دووەم لەسەری یەک لە شاری کەرکووک بەڕێوەچوو. ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە ڕایانگەیاند، لە ساڵانی داهاتووشدا بەردەوامی بە ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکە دەدەن.