ئەنجومەنی سەربازی سوەیدا هێزی پاراستنی سنووری دامەزراند

ئەنجوومەنی سەبازی سوەیدا ڕاگەیاند بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکە، لەگەڵ درووستکردنی چەند بارەگایەکی سەربازییدا هێزی پاراستنی سنووریان دامەزراندووە.

لە هەنگاوێکی ئەمنییدا، ئەنجوومەنی سەبازی سوەیدا ڕاگەیاند بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکە، لەگەڵ درووستکردنی چەند بارەگایەکی سەربازییدا هێزی پاراستنی سنووریان دامەزراندووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنی سەربازیی سوەیدادا هاتووە: "بەرمەبنای باوەڕداری بتەومان بە ڕۆڵی نیشتیمانی و ئەرکی پاراستنی گەل و وڵاتمان، بە گوێرەی دواین بەرەپیشچوونەکان کە گرووپە تیرۆرستییەکان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگاکە کۆبوونەوەتەوە، هەرەوەها بە هۆکاری ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی ناوشار، بڕیاری هاویشتنی ئەم هەنگاوەمان نا."

ئەنجوومەنی سەربازی لە ڕاگەیاندراوەکەییدا بانگەوازی لە هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان کرد پێکەوە بۆ پێکهێنانی ئاسایشی و سەقامگیری هەرێمەکە بە ئەرکی خۆیان هەستن.