ئەمریکا و ئێران سێیەم کۆبوونەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەنجام دەدەن

ئەمڕۆ ئێران و ئەمریکا لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانیان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بۆ جاری سێیەم لە عومان کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ ئێران و ئەمریکا لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانیان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بۆ جاری سێیەم لە عومان کۆدەبنەوە. ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر داوای ئەمریکا و بە ئامانجی ڕێگریکردن لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە دەستی پێ کرد. لە کۆبوونەوەکاندا چوارچێوەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دیاری دەکرێت.

ترەمپ ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا و ئێران ڕێکدەکەون، ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت دەستوەردانی سەربازی دەکەن.

بەرپرسانی ئێرانیش دەڵێن، مووشەکی ئەتۆمی جێگەی گفتوگۆ نییە لە کۆبوونەوەکاندا.