وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی عێراقی کرد
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان نوێل بارۆ بەتایبەت بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین، گەشتی بۆ هەرێمەکە دەست پێ کرد، یەکەمجار سەردانی عێراقی کرد، دواتریش ڕوودەکاتە هەولێر.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان نوێل بارۆ بەتایبەت بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین، گەشتی بۆ هەرێمەکە دەست پێ کرد، یەکەمجار سەردانی عێراقی کرد، دواتریش ڕوودەکاتە هەولێر.
بارۆ بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین، ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە هەرێمەکە و سەردانی سعودیە و کوەیتیش دەکات.
ئەم زنجیرە سەردانانە لەکاتێکدایە کە فەرەنسا و سعودیە لە مانگی حوزەیران میوانداری کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی دەکەن بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی.
وەزیرە فەرەنسییەکە پاش ئەوەی لە بەغدا لەگەڵ هاوتاکەی فوئاد حوسێن کۆبووەوە، بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانیش کۆببێتەوە.
دواتر سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەلایەن سەرکردەکانی هەرێمەوە پێشوازی لێ دەکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی وەزارەتەکە، ئەم سەردانە دڵسۆزی فەرەنسا بۆ ئارامی عێراق پشتڕاست دەکاتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " لەکاتێکدا کە قۆناغی ڕاگوزەر لە وڵاتی سوریای دراوسێ بەڕێوەدەچێت و هێزەکانی ئەمریکا دووبارە بڵاوەدەکرێنەوە، فەرەنسا پابەندبوونی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دووپات دەکاتەوە".
هەروەها ڕایگەیاند: "ئەم سەردانانە دەرفەتێکی باشە پەیوەست بە شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین، تاوەکو سێیەم کۆنفرانسی بەغدا ببێتە ئامادەکاری بۆ ئارامی هەرێمەکە و ئامادەکارییەک بۆ کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی کە فەرەنسا و سعودیە لە مانگی حوزەیران میوانداری دەکەن".