ئەمریکا هۆشداری دا: مەچنە سوریا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دایە هاوڵاتییەکانی کە سەردانی دیمەشق نەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند زانیاریان پێگەیشتووە کە ئەگەری هێرشکردنە سەر سوریا هەیە، لەوانەش وێستگەکانی گەشتیاران. بەمەش ئاستی مەترسییەکانی گەشتکردنی بۆ سوریا بەرزکردەوە بۆ پلەی ٤، واتە نابێت کەس گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکات. وەزارەتەکە ڕایگەیاند ئەم هۆشدارییە دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی هەڕەشەکانی وەک "تیرۆریزم و پشێویی نێوخۆیی و ڕفاندن و بەدیلگرتن و شەڕی چەکداری و دەستبەسەرکردن"، هەروەها دەڵێت "هیچ ناوچەیەکی سوریا سەلامەت نییە لە توندوتیژی".

وەزارەتەکە گوتی: "تیرۆریستان هێشتا لە سوریا بەردەوامن لە ڕفاندنی مرۆڤ و بۆردوومان و پلانی هێرشکردن".