دیلان کونت: دەبێت پڕۆسەی نوێ ڕێکخراو بکەین
دیلان کونت ئایان ئاماژەی بەوەدا کۆبوونەوە لە نێوان شاندی ئیمراڵی و سەرۆککۆماری تورک ئەردۆگان هەنگاوێكی درەنگ بوو، گوتی: "دەبێت چاوەڕوانی هیچ شتێک نەبیین، خۆمان ڕێکخراو بکەین."
دیلان کونت ئایان ئاماژەی بەوەدا کۆبوونەوە لە نێوان شاندی ئیمراڵی و سەرۆککۆماری تورک ئەردۆگان هەنگاوێكی درەنگ بوو، گوتی: "دەبێت چاوەڕوانی هیچ شتێک نەبیین، خۆمان ڕێکخراو بکەین."
دوای بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئەندامانی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی پەروین بوڵدان و سری سوورەیا ئوندەر، لەگەڵ سەرۆککۆماری ئاکەپە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە کۆشکی سەرۆککۆماری کۆبوونەوەیان ئەنجام دا.
پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی دیلان کونت ئایان، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئەم کۆبوونەوەیەی وەک "هەنگاوێکی گرنگ بەڵام درەنگ" هەڵسەنگاند. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی سەرۆککۆمار لەگەڵ شاندەکە هەنگاوێکی گرنگە و دەڵێت؛ هەرچەندە گەشبینییەکی دروست کردبێت، بەڵام نیگەرانییەکان هێشتا بەردەوامن.
دیلان کونت جەختی لەوەکردەوە بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی پێشبکەوێت دەبێت هەلومەرجی تێکۆشانی ئازاد بۆ ڕێبەر ئاپۆ بئافرێنرێت، زیندانیانی نەخۆش و سیاسیی ئازاد بکرێن، کۆتایی هێنانان بە دانانی قەیوم، جێبەجێکردنی یاسایی دیموکراتیک و ئازادیخوازانە و گوتی: "ئەمە تەنها ئەرکی سیاسەتمەداران نییە. دەبێت چاوەڕوانی هیچ شتێک نەبین، خۆمان ڕێکخراو بکەین. پێویستە هەمووکەسێک خاوەندارێتی لە پڕۆسەکە بکات. دەبێت گرنگی ئەم بانگەوازە بۆ هەمووکەسێک باس بکرێت. دەبێت ڕێکخراوبوون بە بنەما بگرین."
لە کۆتایی قسەکانییدا دیلان کونت ئاماژەی بەوەشدا بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی دەبێت هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە بە هەستی بەرپرسیارێتیی مێژووییەوە هەڵوێست وەربگرن.