کوڕی حەفتەر بە بەهای ملیاران دنیار ڕێکەوتنی لەگەڵ دوو کۆمپانیای تورکی کردووە

سندوقی سەرلەنوێ بونیاتناوە و گەشەپێدانی لیبیا کە بەلگاسم حەفتەر کوڕی فەرماندەی لیبیا خەلیفە حەفتەر سەرەپەرەشتی دەکات، لەگەڵ دوو کۆمپانیای تورکیا لەسەر پڕۆژەی تەندروستی و بیناسازی ڕێکەوتنێکی واژۆ کرد.

بەلگاسیم حەفتەر کوڕی فەرماندەی لیبیا خەلیفە حەفتەر لەگەڵ دوو کۆمپانیای تورکی بە بەهای ملیاران دۆڵار لەگەڵ دوو کۆمپانیای تورکی ڕێکەوتنێکی واژۆ کردووە کە سەرۆککۆماری ئاکەپە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان خەلیفە حەفتەر وەک بە 'کودەتاچی' پێناسە دەکات و لەبارەی ئەوەوە دەڵێت، 'هێزەکانی حەفتەر لە لیبیا هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی، نەخۆشخانە و ژێرخانی تەندروستی مەدەنی'.

بە پێی هەواڵی لیبیا ئۆبزێرڤەری سندوقی بونیاتناوە و گەشەپێدانی لیبیا کە لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا کاردەکات، لەگەڵ دوو کۆمپانیای لەگەڵ تورکی لەسەر پڕۆژەی تەندروستی و ژێرخانی ڕێکەوتنێکی واژۆ کردووە. بەڕێوەبەری سندوقی بەلگاسم خەلیفە حەفتەر لەگەڵ کۆمپانیای لیبکۆ بۆ بیناسازی و پیشەسازی و کاڤاهیر بۆ بەڵێندەرایەتی، بیناسازی، پیشەسازی و بازرگانی ڕێکەوتنێکی واژۆ کرد. ڕاگەیەندرا کە پڕۆژەکە لە شارەکانی بانغازی، ئەل بەیادا، شاهات و تۆبروک جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی ئەو ڕێکەوتنەی جێبەجێ دەکرێت، ، ژێرخانەکان سەڕڕاست دەکرێنەوە، نەخۆشخانەی جموری پسپۆری دروستدەکرێن. ئەم ڕێککەوتنە لە کاتێکدا کرا کە بانکی ناوەندی لیبیا ڕایگەیاند کە خەرجییە گشتیەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ٢٢٤ ملیار دیناری لیبی تێپەڕاندووە.

سەدام حەفتەر کوڕی فەرماندەی لیبیا خەلیفە حەفتەر لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا سەردانی فەرماندەیی هێزە زەمینییەکانی تورکیای کرد.