دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی ئامێدی تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ماڵی هاوڵاتیانی لە گوندەکانی ئامێدی تۆپباران کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ماڵی هاوڵاتیانی لە گوندەکانی ئامێدی تۆپباران کرد.
ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی کامەران عوسمان ڕایگەیاند کاتژمێر ١٣:٤٥ سوپای تورک بە تۆپ چوار جار گوندی بەرچێی سەر بە نهێلێ ناوچەی ئامێدی لە دهۆک تۆپباران کردووە.
ڕاگەیاندرا، کاتژمێر ١٤:٢٤ سوپای تورک ٩ جار گوندی مژێ و کەڤنەمژێ و سپیندار و گرگەشێ سەر بە گارەی لە ئامێدی تۆپباران کرد. خانووی دوو هاوڵاتی خاپوورکرا.
زانراوە کە ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک ١٣ جار گوندەکانی هەرێمی سنووری ئامێدی تۆپباران کردووە. هێرشە زیانی گیانی نەبووە.