هەپەگە: هێرشەکانی سوپای تورک بەردەوامە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چەپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند وێڕای ئاگربەستی گەریلا، هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دێژەی هەیە و گەریلایش وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و وەڵامدانەوەیی هێزەکانی گەریلا لە دژی ئەو هێرشانە، بە ڕاگەیاندراوێک ئەم وردەکارییانەیی بڵاوکردەوە:

زیاتر لە ١٥٠٠ هێرش لە ماوەی سێ ڕۆژدا

"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی؛

لە ١٤ی نیسان گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن؛

لە ١٣، ١٤ و ١٥ی نیسان گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ‌زێنێ و لۆلانی هەرێمی خواکوڕک ٧٩ جار، گۆڕەپانەکانی گردی ڕەشید، دێ‌ڕەشێ، مژێ، گرگاشێ، گردی زەنگل، حەفتەباخ، زێڤکێ، گردی کونی هەرێمی گارە ٢٨٧ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار و چیای ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٦٣٩ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازێ، سەری مەتینا و بێشیلیی مەتینا ٤٦٢ جار؛ بەگشتی ١٥١٣ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کراوون.

خستنەخوارەوەی درۆنێک

دەستەوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛

لە ١٤ی نیسان کاتژمێر ١١:٥٠ خولەکەدا بە ئامانجی هێرشکردن درۆنێک نێردرا بۆ هێرشکردنەسەر تونێلەکانی بەرخۆدانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، هێزەکانی یەژا ستارمان بە چەکی فەردی درۆنەکەیان خستەخوارەوە."