پزیشکەکانی ئۆندەر: مەترسی لەسەر ژیانی ماوە
پزیشکانی ئۆندەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی گوتیان: "مەترسی لەسەر ژیانی ماوە".
پزیشکانی ئۆندەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی گوتیان: "مەترسی لەسەر ژیانی ماوە".
ڕاگەیاندرا کە ڕەوشی تەندرووستی ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی، سری سورەیا ئۆندەر هێشتا خراپە کە دوێنێ شەو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە.
پزیشکەکان کاتژمێر ١٢:٠٠ کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیان بەست و ڕایانگەیاند مەترسی لەسەر ژیانی ئۆندەر ماوە.
پزیشکی سەرەکی چاڤلان چیفتچی ڕایگەیاند شاخوێنبەری ئۆندەر گۆڕاوە و نەشتەگەرییەکی گەورەی بۆ ئەنجامدراوە، لای ڕاستی دڵی ئۆندەر کێشەی پاڵنانی خوێنی هەیە.
چیفتچی ڕایگەیاند هێشتا ئۆندەر لە بەشی چاودێریی چڕدایە، مەترسی لەسەر ژیانی ماوە، نەشتەگەرییەکی گەورەیان بۆ کردووە کە ١٢ کاتژمێری خایاندووە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە پاش نەشتەگەرییە ١٢ کاتژمێرییەکە، ئامێری ECMO (ئامێری هاوکاری پاڵنانی خوێن)ـی بۆ دانراوە و لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکە دەمێنێتەوە، مەترسی سەر ژیانی هێشتا ماوە. هێشتا بەهۆی نەهاتووەتەوە و ناتوانن جارێ ڕەوشەکەی بەباشی هەڵبسەنگێنن.
پزیشکی نەشتەگەری دڵ و دەمار، پرۆفیسۆر د. ئەرتان ساگباش قسەی کرد و باسی وردەکاری نەشتەگەرییەکەی کرد.