ئۆندەر لە نەشتەگەری دەرچوو، لەژێر چاودێریی چڕدایە
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر پاش ئەوەی تووشی جەڵدەی دڵ بوو، نەشتەگەری بۆ کرا، ئێستە لەژێر چاودێریی چڕدایە.
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر پاش ئەوەی تووشی جەڵدەی دڵ بوو، نەشتەگەری بۆ کرا، ئێستە لەژێر چاودێریی چڕدایە.
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر، ١٥ ی نیسان کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە ئیستەنبوڵ جەڵتەی دڵ لێی دا.
ئۆندەر بە ئەمبوڵانسێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی (Florence Nightingale)، ڕاگەیاندرا کە شاخوێنبەری پچڕاوە. بۆیە دەستبەجێ نەشتەگەری بۆ کراوە.
نەشتەگەرییەکە کاتژمێر ٧:٠٠ کۆتایی هات.
پاش نەشتەگەرییەکە گەیەندرایە بەشی چاودێریی چڕ.
ڕاگەیاندرا ڕەوشی تەندرووستی ئۆندەر ناجێگیرە.