دەم پارتی: هێشتا ڕەوشی تەندرووستی ئۆندەر ناجێگیرە
دەم پارتی دەربارەی ڕەوشی سری سورەیا ئۆندەر گوتی: "لەبەرئەوەی شاخوێنبەری پچڕاوە، نەشتەرگەری بۆ کراوە، ڕەوشی تەندرووستی هێشتا ناجێگیرە".
دەم پارتی دەربارەی ڕەوشی سری سورەیا ئۆندەر گوتی: "لەبەرئەوەی شاخوێنبەری پچڕاوە، نەشتەرگەری بۆ کراوە، ڕەوشی تەندرووستی هێشتا ناجێگیرە".
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان، سری سورەیا ئۆندەر دوێنێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی دڵ لە ئیستەنبوڵ.
بەگوێرەی زانیارییەکان بەهۆی پچڕانی شاخوێنبەری دڵییەوە، نەشتەرگەری بۆ کراوە.
دەم پارتی لەم بارەیەوە ڕایگەیاند هاوسەرۆکانی شارەکە و پەرلەمانتارانی دەم پارتی و بەڕێوەبەرانی پارتەکە لە نەخۆشخانەن و لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشی دەکەن. وەزارەتی تەندرووستی و پارێزگاری ئیستەنبوڵ لە نزیکەوە چاودێری دەکەن. هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی گەیشتوونەتە ئیستەنبوڵ. دەڵێت: "ئۆندەر کە هەموو ژیانی بە تێکۆشان و بەرخۆدان تێپەڕاند، بڕوامان وایە ئەم زەحمەتییەکش بە نزیکترین کات تێدەپەڕێنێت. سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە هاتوونەتە نەخۆشخانەکە".
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان، پارێزەر لە نووسینگەی یاسایی سەدە ئۆزگور فایەق ئەرۆل، پەرلەمانتارانی دەم پارتی، سەرۆکی گشتی پارتی کرێکارانی تورکیا ئەرکان باش، نوێنەری زۆرێک لە پارت و سەندیکا و ڕێکخراوەکان لەبەردەم نەخۆشخانە کۆبوونەوە.
پارێزگاری ئیستەنبوڵ داود گول، بەڕێوەبەری تەندرووستی ئیستەنبوڵ لە نەخۆشخانەکەن.