هەپەگە سێ گەریلای شەهیدی بیرهێنایەوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سێ گەریلای شەهید بە ناوەکانی مونزور سەرحەد و ئەرداڵ ڕەشۆ و چیاگەر دیجلە بیرهێنایەوە کە لە تەمموزی ٢٠٢٤ لە هەرێمی زاپ لە هیرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سێ گەریلای شەهید بە ناوەکانی مونزور سەرحەد و ئەرداڵ ڕەشۆ و چیاگەر دیجلە بیرهێنایەوە کە لە تەمموزی ٢٠٢٤ لە هەرێمی زاپ لە هیرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و گوتی: "جەنگاوەرانی هێژای ئاپۆیی، مونزور سەرحەد و ئەرداڵ ڕەشۆ و چیاگەر دیجلە، ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر هەرێمی زاپ تا دوا هەناسە فیداکارانە بەرخۆدانیان کرد و شەهیدبوون".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "هاوڕێیانمان تا دوا هەناسە لەسەر هێڵی فیداکاری بەرخۆدانیان کرد و لەنێو هەلومەرجی دژواردا گەریلایەتییان کرد. بە بەرخۆدانی خۆیان، تێزی نەبەزینی جەنگاوەریی ئاپۆییان بۆ تەواوی جیهان سەلماند. هەرچەند دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەقەمەنی قەدەغەکراو و گازی کیمایی بەکاردەهێنێت، شکستی هێناوە. گەریلا هەم لە تیمە گەڕۆکەکانی سەر زەوی و هەم لە تونێلەکانی شەڕدا، پێرفۆرمانسێکی بێوێنەیان نیشاندا. لە هەموو ئەم کارانەدا، ئەم هاوڕێیانەمان خاوەنی ڕەنجێکی مەزن بوون. هاوڕێیانمان مونزور و ئەرداڵ و چیاگەر لە هیچ ئەرکێک پاشەکشەیان نەکرد و هەموو هەوڵەکانی دوژمنیان پووچەڵ کردەوە. بە پسپۆڕییان لە شەڕ و تاکتیکە هاوچەرخەکان و بە هاوڕێیەتی بەهێزیان، ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانماندا نووسییەوە. هاوڕێیانمان پارێزەری بەهێزی ژیانی پەکەکە بوون، بەهای ئازادییان لە هەلومەرجی سەختدا پاراست، میراتێکی تێکۆشانی مەزنیان بۆ ئێمە جێهێشت.
ئێمەش وەک هاوڕێکانیان، دووپاتی دەکەینەوە هەردەم تێکۆشانی هاوڕێیانمان مونزور و ئەرداڵ و چیاگەر دەکەینە ڕێنیشاندەری خۆمان و بەڵێن دەدەین لەد کوردستانی ئازاددا یادیان بەرزڕابگرین. بەم هەستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژایان و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین".
زانیاری دەربارەی ناسنامەی گەریلا شەهیدەکان بەم جۆرەیە:
ناسناو: مونزور سەرحەد
ناو و پاشناو: ئیبراهیم چیدەم
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک_باوک: ڕەمزیە - ماشەڵا
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٢ ی تەمموزی ٢٠٢٤/زاپ
***
ناسناو: ئەرداڵ ڕەشۆ
ناو و پاشناو: سەرحەد ئاکچین
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک_باوک: واجیهە - عومەر
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٢ ی تەمموزی ٢٠٢٤/زاپ
***
ناسناو: چیاگەر دیجلە
ناو و پاشناو: ئیبراهیم محۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک_باوک: سوڵتان - جەمال
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٢ ی تەمموزی ٢٠٢٤/زاپ.
***