هەرچەندە پۆلیس پێشتر مۆڵەتی دانانی پرسەی گەریلا گابار بۆتانی دابوو، کەچی دواتر پۆلیس بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە گەشتنە پیش هۆڵی پرسەکە و بە گوتنی "بڕیاریش هەبێت، هەر ڕێگە نادەین" بنەماڵەی شەهید گاباری لە هۆڵی پرسەکە دوورخستەوە.
لە کاتی پرسەکەدا بەشێک لە ئەندامانی مەبیا-دەر بۆ سەرساغیکردن لە بنەماڵەی هێژای شەهید هاتبوون، بەڵام بە فشار و ڕێگری پۆلیس لە پرسەکە دوورخرانەوە و ڕێگرییان لێکرا.
دوای ڕێگرییەکان، بنەماڵەی شەهید گابار ویستییان لە مزگەوتی ناوچەکە پرسەکەیان دانێن، بەڵام پۆلیس ڕێگەی بەمەش نەدا. لە کۆتاییدا بنەماڵەی شەهید ناچاربوون، بگەڕێنەوە بۆ ماڵی خۆیان و لەگەڕەکی جودی لەوێ پرسە دانێنن.
پەیوەست بە ڕووداوەکەوە، پەڕلەمانتاری شڕناخی دەم پارتی، نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان ناڕەزایەتی خۆی لەدژی موفتی ناچەکە دەربڕی، بەڵام موفتی ئاماژەی بەوەکردبوو ئەمە بڕیارە لە قایمقامەوە دەرکراوە، بۆیە ئەوان لەگەڵ بڕیارەکەدان.