بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەندکرا

ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەندکرا.

ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی تایبەت بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، تێیدا بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەندکرا، بەمەش هەڵەبجە دەبێتە ١٩هەمین پارێزگای عێراق.

شایەنی باسە، بەشێک لە لایەنە سوننە و شیعەکان لە سەرەتادا ئامادەنەبوون دەنگ بە پرۆژە یاساکە بدەن، بۆیە چەند جارێک پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە دواخرا.