لە کۆبانێ؛ بەرهەمێنان و بەربوومی کشتوکاڵ بە دەستی ژنان
لە گەڕەکی کانی کوردانی کۆبانێ، ژنان کاری ڕنینی بەربووومی بێستانەکان و هەمیش کاری باخەوانی دەکەن. لەم ڕێگەیەوە بژێویی ژیانیان دابین دەکەن.
لە گەڕەکی کانی کوردانی کۆبانێ، ژنان کاری ڕنینی بەربووومی بێستانەکان و هەمیش کاری باخەوانی دەکەن. لەم ڕێگەیەوە بژێویی ژیانیان دابین دەکەن.
لە کۆبانێ بە تایبەت لە گەڕەکی کانی کوردان کە بە ژینگەی لەبار بۆ کوشتوکاڵ ناسراوە، دایکان بێستانی ساڵانە ئامادە دەکەن. لە وەرزی هاوییندا بەرووبوومی هاوینە، باینجانی ڕەش، بیبەر، خەیار، فاسۆلیا و هتد.. دەچێنن. لە زستانیشدا پیاز، سیر، سپێناخ و چەوەندر دەچێنن.
دایکان هەم بۆیسەکان دەچنن و هەم کاری باخەوانیش دەکەن. ئاژەڵداریش وەک مەڕوماڵات و مانگا بە خێودەکرێت و ماست و پەنیرێکی زۆر دەبخشێتە بەشێکی زۆری شارەکە.
'خاکەکە ئامادە دەکەین'
خالیدە محێدین ئاماژەی بەوەدا کاری سەرەکییان لە کانی کوردان کوشتوکاڵکردنە و گوتی: "ئێستا دەست بە فرۆشتنی خەس دەکەین. پێش چاندنی هەر بەرهەمێک، خاکەکە جووت دەکەین و پاشان بەرهەمەکانمان دەچێنین، دواتر کیمیایی و ئاوی دەدەین."
'ژنان ژیان دابین دەکەن'
خالیدە ئاماژەی بەوەدا ئەوا شەش ساڵە دەستی بەکاری کوشتوکاڵی کردوە و گوتی: "بەهۆی سەرما و بارانی کەمەوە، خەس زۆر ناچێنرێت. ئێمەش وەک دایکان ئەرک دەخەینە ئەستۆی خۆمان، بە دەستی خۆمان کاری چاندنی بەرهەمەکان دەکەین. دوو ساڵە پەتاتە دەچێنین و پاشان بەرهەمەکان دەفرۆشین. ژنان دەتوانن هەموو شتێک بکەن، دەتوانم باخداری بکەم و هەمیش دەتوانم کارەکانی ماڵەوەش بکەم."