لە شەنگال جەژنی جمایی شێشمس دەستی پێکرد

لە شەنگال یەکەم جەژنی ساڵی نوێ، جەژنی جمایی قوبەی شێشمس بە بەشداری سەدان کەس لە گوندی جەفری سەربە خانەسۆر دەستی پێکرد.

جەژنی جمایی شێشمس

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا، وەک جەژنێکی کولتووری کۆمەڵگەی ئێزدییەکان، لە یەکەم ڕۆژی جەژنەکەدا عەشیرەتەکانی جەفریان، شەرکا، کینۆیا و هەسکا ڕوویان کردە قوبەی ناوچەکە و خێری خۆیان بڵاوکردەوە.

لە جەژنی جمایی شێشمس‌دا، کە جەژنێکی کولتووری و کۆمەڵایەتی گەلی ئێزدییە، گەل بە جۆشی هاتنی وەرزی بەهار، بە جلوبەرگی کولتووریانەوە گوزارشت لە پیرۆز و خۆشی جەژنەکە دەکەن.

سبەینێ لە کۆتا ڕۆژی جەژنەکەدا گەل لە هەموو ناوچەکانی شەنگالەوە ڕوو دەکەنە قوبەکە و پەڕەی قوبەکە هەڵدەکەن، بەجۆشەوە کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکانی جەژنەکە دەهێندرێت.