کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدیانی ئەورووپا جەژنی ئێزدیانی پیرۆز کرد
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدیانی ئەورووپا (KCÊ-E) جەژنی چوارشەممە سووری ئیزدیانی پیرۆز کرد و بانگەوازی بەشدار بوونی لە پیرۆزباییەکەدا کرد.
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدیانی ئەورووپا (KCÊ-E) جەژنی چوارشەممە سووری ئیزدیانی پیرۆز کرد و بانگەوازی بەشدار بوونی لە پیرۆزباییەکەدا کرد.
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدیانی ئەورووپا (KCÊ-E) بە بۆنەی جەژنی چوارشەممە سوورەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیە:
"ئێمە وەک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی ئێزدیانی ئەورووپا، جەژنی 'چوارشەممەی یەکەمی مانگی نیسان'، لە ئێزدییەکانی ناوخۆی وڵات، سەرانسەری جیهان، هەموو گەلی کورد و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین. جەژنی چوارشەممەی یەکەمی نیسان بە 'جەژنی سەری ساڵ'، 'جەژنی تاوسی مەلەک'، 'بووکی ساڵەکە' و 'ڕۆژی دروستکردنی جیهان' دەناسرێت.
شایانی باسە ئەم جەژنە گەورەترین و مانادارترین جەژنی کۆمەڵگەی ئێزدییە و هەر لە دێر زەمانەوە پیرۆز دەکرێت. بە پێی بیروباوەڕی کۆمەڵگاکەمان، جەژنی 'چوارشەممەی سەری نیسان' ڕۆژی دروستبوونی جیهان، چاکە و بەرەکەتی زەوینە. هەروەها چوارشەممەی سەری نیسان سەرەتای ئاشتی و ئارامییە. سروشت لەو کاتەدا بە ڕەنگەکانی دەخەمڵێندرێت.
بەگوێرەی چیرۆکە ئەفسانەوی و بیروباوەڕی ئێزدیەکان، جیهان سەردەمێک هەمووی ئاو بووە. بە دابەزینی فریشتەکانی خودا جیهان دەلەرزێت. لەو ڕۆژەدا مەلەکە تاوس لە ئاسمانەوە دادەبەزێتە سەر زەوی. بۆیە لە زۆر شوێن بە جەژنی مەلەکە تاوس پیرۆز دەکرێت. شێخادی لە وتنێکیدا دەڵێت:
'چوارشەممە ڕۆژێکی باشە
تاوسی مەلەک بە عەشق و خۆشەویستیەوە دروستی کردووە.
کەس وریا نەبێت بەهرەی لێ نابات.
دەنگەکە یەکە و هەزار ڕەنگە.
لەم جەژنەدا باسمبار (کە بە ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد دەچێندرێت) دروست دەکرێت. بەمانای باسمباری خێر، بەرەکەت و پاراستنە لە دەرد و بەڵاکان. باسمبار بە دەستی ژن، پیاو، کچ و منداڵ و هەر شتێکی پیرۆزەوە گرێ دەدرێت. مانگی نیسان هەم سەرەتای ژیانەوەی سروشتە و هەم سەرەتای ساڵ. لەم جەژنەدا لە هەموو شوێنێکی پێویست و گرنگدا چەپکە گوڵی ڕەنگاوڕەنگ بە جوانی مانگی نیسانەوە هەڵدەواسرێت. هەروەها لە مانگی نیساندا ئێزدییەکان بووک ناگوازنەوە، چونکە مانگی نیسان خۆی بووکی ساڵەکەیە. هەروەها جەژنی چوارشەمی نیسان لە هەمان کاتدا جەژنی خەمڵاندنی کولتوور و باوەڕی کوردەواریمانە.
ئێزدییە بەوەفاکان!
دەبێت ئەم کولتوورە کۆنە لەلایەن کۆمەڵگای ئێمەوە بپارێزرێت. ئێمە وەک کۆمەڵگا و ڕێکخراوەکان دەبێت ئەو تێگەیشتن و زانینە بپارێزن، لەبەر ئەوەی کولتوور و باوەڕمان لە ژێر هەڕەشەیەکی گەورەدایە. ئەگەر ئێمە خاوەنداری لە بەهاکانمان نەکەین، کەس ئێمە ناپارێزێت، کەس بەڕێوەبەریمان ناکات، بە ئاسانی ئازادیمان پێ نابەخشێت. بۆیە پێویستە خۆمان یەکێتی خۆمان دروست بکەین و بە هەموو شێوەیەک خۆمان بەهێزتر بکەین و چارەنووسی خۆمان بەدەستی خۆمان دیاری بکەین.
هەروەها بۆ دامەزراندنی ئێزدخانی ئێزدییەکان و ئازادی کۆمەڵگاکەمان ئەو دەرفەتانەی لەبەر دەستن کەم نین، پێویستە قەدری ئەم درفەتە زێڕینانە بزانین و هەموو هێزمان بۆ سەرکەوتن بەکار بێنین.
بەتایبەت کۆمەڵگای ئێزدی پێویستە لە هەموو کەسێک زیاتر خاوەنداری لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک بکەن و لەم پرۆسەیەدا پێشەنگایەتی بکەن. لە پێناو بەرەوپێشبردن، پاراستنی باوەڕ و کولتووری ئێزدی و کۆمەڵگاکەمان لە هەر کوێیەکدا بژین، دەبێت بە ڕۆحی سەفەربەریەوە بەرپرسیارێتی خۆمان لە ئەستۆ بگرین و لەسەر بنەمای کۆمەڵگای دیموکراتیک خۆمان بەڕێکخستن بکەین. دیسان دەبێت ئێمە وەک کۆمەڵگای ئێزدی و ڕێکخراوەکانی بەهەموو هێزمانەوە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی خۆمان پەرە پێبدەین."
هیوادارین و داوا لە هەموو گەل و دۆستانی کۆمەڵگاکەمان دەکەین کە بەشداری لە جەژنی چوارشەممەی سەری نیساندا بکەن. جارێکی دیکە جەژنی چوارشەممەی سەری نیسان لە کۆمەڵگەی ئێزدی، گەلی کوردستان و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین."