سزای زیندانی کردن بەسەر ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی ئامەد دا سەپێندرا

لە دژی شەش ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی ٢٠١٦ی ئامەد سەرلەنوێ دۆزکە کرایەوە و سزای زیندانی کردن بەسەر ئەنداماندا سەپێندرا.

دانیشتنی کۆتایی دۆزەکە لە ٤هەمین دادگای سزای قورسی ئامەد ئەنجام درا و بەسەر ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی ٢٠٢٦ەی ئامەد بە ناوەکانی؛ حافیزە ئیپەک، ڕەمەزان کاڤاڵ، عبدولغانی ئاڵکان، حوسنو پەرڤان و مەحمود چیتچی بە تۆمەتی "سەرپێچی لە دژی یاسای کۆبوونەوە و خۆپیشاندان" پێنچ مانگ سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.

تۆمەتی زیاتر

هەرورەها بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" شەش ساڵ و سێ مانگ سزای زیندانی کردن بەسەر ڕەمەزان کاڤاڵ سەپێنرا.

دۆزەکە لە دوای نەورۆزی ٢٠١٦ کرایەوە و ئەندامانی کۆمیتەکە بە تۆمەتی وەک "ئەندامێتی ڕێکخستن"، "پڕوپاگەندەی ڕێکخستن" و "ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نایاسایی" دادگایی کران.

لە دادگایی یەکەمدا بڕیاری بێتاوانی درابوو، بەڵام بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوە ئەم بڕیارەی هەڵوەشاندەوە و بڕیارییدا سەرلەنوێ دۆزەکە بکرێتەوە.