سی پی تی دیسانەوە لە تورکیا سەردانی ئیمراڵی نەکرد

سی پی تی کە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڕێکار و نزیکایەتییەکانی بەرانبەر ئیمراڵی ڕەخنە دەکرێت، لە تورکیا سەردانی چەندین گرتووخانەی تورکیایی کردووە، بەڵام دیسانەوە سەردانی ئیمراڵی نەکرد.

کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ (سی پی تی) لە نێوان ٧-١١ی نیسادا لێکۆڵینەوەی لە چەندین گرتووخانە و ناوەندنی دەستەبەسەرکردنی تورکیا کردووە.

سی پی تی بەهۆیی گرتنەبەری ڕێکار و نزیکایەتییەکانی لە بەرانبەر ئیمراڵی چەندین جار ڕەخنەکراوە، وێڕای هەموو ڕەخنەکانیش جارێکی دیکە کۆمیتەکە، گرتووخانەی ئیمراڵی نەخستە ناو بەرنامەی سەردانی و لێکۆڵینەوەکانییەوە.

کۆمیتەی سی پی تی پەیوەست بە سەردانەکانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا ئامانجی بنەڕەی سەردانەکانیان چاودێرکردنی دۆخی ئەو کەسانەیە کە لە ١٩ی ئاداری ٢٠٢٥ەوە لە چوارچێوەی خۆپیشاندنەکاندا دەستگیرکراون.

لە نێو شاندەکەی سی پی تیدا کە سەردانی گرتووخانەکانیان کردووە؛ سەرۆکی سی پی تی ئالان میشێل، نیکۆ هیرشک و چەند پسپۆرێکی دیکە بوونیان هەیە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی شاندەکە لەگەڵ وەزارەتی داد و چەندین کاربەدەستی وەزارەتی ناوخۆ کۆبوونەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی سی پی تیدا کە لەسەر ماڵپەڕی ئەنتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، دەسنیشان کراوە شاندەکە جگە لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لە ئەستەنبوڵ، سەردانی گرتووخانەکانی مەتریس، گرتووخانەی ژنانی مەرمەرە و گرتووخانەی سینجانی ئەنقەرەیان کردووە و لێکۆڵینەوەیان لە دۆخی زیندانیان کردووە.

سی پی تی کە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ئەو هەلومەرجە گۆشەگیریەیی ئیمراڵی سەر ڕێبەر ئاپۆ ڕەخنە دەکرێت، کۆتاجار ساڵی ٢٠٢٢ سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵی کردبوو. بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامی ڕاپۆرتی سەردانیکردنی ئیمراڵییان بۆ ڕای گشتی بڵاونەکردووەتەوە.