کەجەکە جەژنی چوارشەممە سووری پیرۆز کرد

کەجەکە بە بۆنەی چوارشەممە سوور جەژنی گەلی ئێزدییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و هیوای خواست جەژنی چوارشەممە سوور ببێتە هۆکاری دیموکراسی، ئازادی، ئاشتی، خوشک-برایەتی و جەژنەکەی لە گەلی ئێزدی و هەموو کوردان پیرۆز کرد.

چوارشەممە سوور

لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی گەل و باوەڕدارییەکانی کەجەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، گەلی ئێزدی لە ژێر هەڕەشە و مەترسی کاریگەردایە و گوتراوە: "بەهێزترین وەڵام لە دژی قڕکردن، بێگومان هۆشمەندیی دیموکراتیکە، تێکۆشان لە نێو یەکێتییدا، هەمیشەییکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییە بە بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک."

پەیامەکەی کەجەکە بەم شێوەیە:

"جەژنی چوارشەممە سووری ساڵی ٢٠٢٥ی زاینی لە گەلی ئێزدییمان پیرۆز دەکەین. بە ناوی تەڤگەرمانەوە ئەم جەژنە لە گەلی ئێزدیمان پیرۆز دەکەین کە لەسەر ڕەگوریشەی خۆیان سەرلەنوێ خۆیان ئافراندەوە، لەگەڵ بەها بەهێزە چاندییە دێرینەکانیان یەکانگیربوو، هەبوونی خۆیان هەمیشەیی کرد و بە هەنگاوی ئازادی ئایندەی خۆی بونیاد دەنێت. هاوکات ئەم ڕۆژە لە هەموو کوردان پێرۆز دەکەین کە بە چاندی چوارشەممەی سەرەتای نیسانەوە پێشوازی لەم ڕۆژ دەکەن، هیواخوازین جەژن بۆ هەموو گەلانی هەرێمەکە ببێتە هۆکاری دیموکراسی، ئازادی، ئاشتی، خوشک-برایەتی. ئەم جەژنە لەگەڵ خۆیدا ئاسوودەیی بۆ گەلی ئێزدی، کوردان و تەواوی مرۆڤایەتی بهنێت.

لەمساڵدا لە شەنگال، بەهۆکاری فشاری دەوڵەتی تورکەوە، گەلی ئێزدیمان لەژێر هەڕەشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی عێراقدا ئامادەکارییەکانی بۆ پێرۆزکردنی جەژنی چوارشەممەی سور دەکات. بەم هۆکارەی گەلی ئێزدییمان دووچاری هەڕەشە و مەترسی کاریگەرە. لە بەرانبەر هێرشە قڕکارییەکاندا، بۆ گەلی ئێزدیمان تاکە ڕێگەی پاراستنی هەبوون، مسۆگەرکردنی کۆمەڵگەیبوون و مانادارکردنی هەبوونی ڕێکخستنییە بە هۆشمەندی دیموکراتییە، تێکۆشانە لە نێو یەکێتییدایە. پێویست بەوەدەکات دەروێشی عەبدی و ئەدولییەکانی سەردەم بئافرێنرێن، تێکۆشانی لەم جۆرە زێدی مەزنکردن و ئێزدی، ئێزدیایەتی بە ڕوحێکی بەهێزەوە بپارێزرێت. بۆیە مانادارترین وەڵامی گەلی ئێزدی لە دژی هێرشە قڕکارییەکان ئەوەیە کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیادبنێت، کە پاشەڕۆژی بە ناسنامەی کۆمەڵایەتی خۆییەوە مسۆگەر دەکات. هەروەها لەسەر بنەمای هەمیشەییکردنی سیستەمی مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەری بەهێزکردنی ڕێکخستنێتی.

دەمانەوەێت بە بیری بهێنینەوە گەر لە شەنگال 'دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک' بێتەئاراوە، ئەوا کاریگەرییەکی گەورە لەسەر باشووری کوردستان دادەنێت، سیستەمی سیاسی باشووری کوردستان دیموکراتیک دەکات و ئیدارەیەکی ڕوون و دادپەروەر دەئافرێنێت. بەم بۆنەیەوە بانگەوازی لە گەلی باشوورمان دەکەین تێکۆشان لە شەنگال وەک تێکۆشانی دیموکراسی خۆی ببینێت، خاوەنداری لێ بکات، بەشدار ببێ و هاوکاری بکات. ئەم بانگەوازییەمان لە هەموو ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت عێراق دیموکراتیک بێت.

گەلی ئێزدی هێژامان؛

جەژنی باوەڕی چوارشەممە سوور جەژی ژیانەوە و ئافراندنەوەیە. گەلی ئێزدیمان بە درێژای مێژوو بە تێکۆشانی خۆیەوە، لەسەر ڕێگەی ڕەخساندنی ژیانەوە و ئاوابوونی کۆمەڵایەتی بەرەوپێشچووە و بە تێکۆشان خۆی گەیاند بەم ئاستە. کاتی ئێستا کاتی ئەوەیە جەژنی چوارشەممەی سور بە گوێرەی ڕوح و باوەڕی خۆیەوە ببێتە هۆکاری ژیانەوە و نوێ ئافراندنەوە. بە تایبەتی ئەو تێکۆشانەی لە شەنگال بەڕێوەدەبرێت، ئەو بەهایانی ئافرێندراون و پاڵپشتییەکانی گەل لە هەموو جێگەیەکی جیهان بوونە هیوا بۆ ئێزدییەکان و وایکرد بتوانێ ڕوو لە هەبوونی خۆیان بکەن بە رەگوڕیشەی خۆییەوە. ئەو پێشکەوتنانەی لە نێو دە ساڵدا ئافرێندران، لە پراکتیکدا نیشانی دا، کاتێک گەلی ئیزدی و گەلی کورد خۆی بە هۆشمەندی ئاپۆیی بەڕێکخستن بکات و تێبکۆشێت، ئەوا هەموو سەختی و زەحمەتییەکان لە پێش خۆی ڕادەماڵێت. نەریتی بەرخۆدان کە لەدژی هێرشە قڕکارییەکان پەروەردەکراوە، بەڵگەیە لەسەرئەوەی کە بەها ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگە چەندە بەهێزە و ناهەژێندرێت. بۆیە ئەنجامەکان کە تێکۆشانی کوردان، بەتایبەت گەلی ئێزدییمان کە نیشانەی ڕۆژانەیبوونی ئەخلاقی کۆمەڵگەیە، جۆشوخرۆشی جەژنی چوارشەممەی سوری ٢٠٢٥ زۆر زیاتر دەکات.

بانگەوازی دەکەین وەک گەل جەژنی چوارشەممەی سوری بکاتە هۆکاری تێگەیشتی درووستی پرۆسەی ئێستا. دەمانەوێت ئەوە باسکەینەوە پێویستی ئەم سەردەمە هاوکاری، پشتیوانی و هاوبەشکردنی گۆڕانکاریی ڕێکخستنێکی زۆر بەهێز و مەزنە کە کولتووری گەلی دێرینمانە. وەک کۆمەڵگە پاراستنی بەها ئەخالاقییەکانمان، بەهێزکردنی دراوسێتیەتی، خزمایەتی و دۆستایەتی وەک وەک پێویستییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قۆناغی سەختی خەبات بە یەکگرتوویی دەبینین. بانگەوازی دەکەین ئەم بەها کۆمەڵایەتییانە لەسەر هێڵی وڵاتپارێزی و بە هۆشمەندی ئاپۆیی پەرەپێبدەن، ڕێکخستنی نەتەوەیی دیموکراتیک و کاری بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەسپێبکەن، زەمینەی ئەمە بڕەخسێنن.

دەمانەوێت بێری گەلی ئێزدیمان بهێنینەوە لە بەرانبەر ئەگەری مەترسییەکانی ئێستا خۆپاراستنی بەهێز باکت.  چاوەڕوانی ئەوەیەن لە دژی نۆکەر و خاینان بە بەرپرسیارێتییەوە بجوڵێتەوە و لەسەر هێڵی وڵاتپارێزی بجوڵێتەوە. دەستنیشانی دەکەین دەبێت ئایندارانی ئێزدی لەم بابەتەدا بە ڕۆڵی پێشەنگایەتی هەستن. لەوباوەڕەداین ئێزدی بە بەهێزکردنی یەكێتی ناوخۆیی لە دژی هێرشە قڕکارییەکان، فشارە قێزەونەکان و شەڕی تایبەت، بە بەهێزییەوە ئەرکی خۆی لە تێکۆشاندا جێبەجێ دەکات. بەم بیر و باوەڕەوە جارێکی دیکە جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەین.

بەم هەست و بیرکردنەوەوە جارێکی دیکە جەژنی گەلی ئێزدیمان پیرۆز دەکەین، لە کەسێتی برنەڤش، خانێ، مام زەکی شەنگالی، دژوار فەقیر و زەردەشتەکاندا هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان بەبێردەهێنیەوە، کە وایانکرد بتوانین بە جۆشوخرۆشەوە ئەم جەژنە مەزنە پیرۆز بکەین و بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە دۆزی دیموکراسی و ئازادی بگەیەنین بەسەرکەووتن، کە ئەوان لە پێناوییدا گیانی خۆیان بەخشی."