وادەی کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و وەزیری داد دەستنیشان کرا

ڕاگەیاندرا کە شاندی دەم پارتی لە ٢٤ ی نیسان لەگەڵ وەزیری داد یەڵماز تونچ کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەی دەم پارتی و وەزارەتی داد

ڕۆژی کۆبوونەوەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و وەزارەتی داد دەستنیشان کرا. سەرۆک فراکسیۆنەکانی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی، جێگری هاوسەرۆکایەتی گشتی و هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ئۆزتورک تورکدۆغان لە ٢٤ ی نیسان لەگەڵ وەزیری داد یەڵماز تونچ، کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوەکە لە وەزارەتی داد بەڕێوەدەچێت، هێشتا نازانرێت کۆبوونەوەکە کاتژمێر چەند ئەنجام دەدرێت.